( مامۆستايانى زانكۆمان سه ردانى قوتابيانى قۆناغى چواره مى به شى زمانى ئينگليزى ده كه ن له كاتى ئه نجامدانی مه شق وڕاهێنان له قوتابخانه كان )

7

مامۆستایانی بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی بەیان سەردانی قوتابیەکانی قۆناغی چوارەمیان کرد لە قوتابخانەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان.

مامۆستاكان دڵنيابوون له ئاستی زانستى بەرزی قوتابیان وله ڕێك وپێكى به ڕێوه چوونى مه شق وڕاهێنان وە هیوایان خواست سەرکەوتوو بن لە ته واوكردنى ئه م مه شق وراهينانه.

( جه ژنى نەورۆز ورۆژى نه ورۆزى نێوده وڵه تى و سەری ساڵی نوێی کوردیتان ٢٧٢٣ پیرۆز بێت )

 

1

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز ورۆژى نەورۆزى نێودەوڵەتى و سەری ساڵی نوێی ٢٧٢٣ی کوردی ،زانكۆی به يان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران وقوتابيانى زانکۆکەمان وسه رجه م خەڵكى كوردستان وئەو گەلانەی جيهان كە ئاهەنگى جەژنى نەوروز ئەنجامدەدەن دەکەین ،هیوادارین لە خۆشی و شادی و کامەرانیدا رۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن وهه موو ڕۆژێکتان هەر جەژن بێت

سه رۆكى زانكۆمان به شدار ده بێت له كۆنفڕانسى گشتى يه كێتى زانكۆیە عه ره بييه كان له تونس )

1

ه ڕێز سه رۆكى زانكۆى به يان پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزه يى به شدار دەبێت له خولى (٥٥)ەمینی كۆنفڕانسى گشتى يه كێتى زانكۆیە عه ره بييه كان كه ئه نجامدەدرێت به ميواندارى زانكۆكانى سوسه ومۆنستێر له كۆمارى تونس له ژێر چاودێرى ڕێزدار پڕۆفيسۆر دكتۆره نجلاء بودن رمضان سه رۆكى حكومه تى تونس وبه رده وام ده بێت بۆ ماوه ى دوو ڕۆژ ١٨-١٩ / ٣ /٢٠٢٣ .

( تيمى تۆپى پێى قوتابيانى قۆناغى سێیەمى به شى زمانى ئينگليزى قارەمانى خولى تۆپى پێى زانكۆكەمانه له سالى خويندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣)

3

رۆژی چوارشه ممه ١٥/٣/٢٠٢٣ به ڕێز سەرۆكى زانكۆ پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزەيى وبه ڕێز ياريدەده رى سه رۆكى زانكۆ بۆ كارگێڕى وكاروبارى قوتابيان دكتۆر محمد أحمد رمضان ئاماده بوون له به شێك له یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆکەمان لەنێوان تيمى قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بە شی زمانى ئینگلیزی و تيمى قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی یاسا.

(به بوونەى ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە له ١٦/٣/١٩٨٨ )

6

لە سی و پێنجەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ، بە ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە گەورەیەی ڕژێمی بەعسی فاشیست دەكەینەوە، كە بە چەكی قەدەغەكراو ، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهیدو بە هەزارانی دیكەشی برینداركرد، كە هەندێكیان تا ئێستاش، بە دەست ئازارەكانیانەوە دەناڵێنن.

( شاندى زانكۆمان سه ردانى مه زارى نه مران له بارزان ده كات )

5

شاندی زانکۆی بەیان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣

پ.د.أحمد أنور دزەیی (سەرۆکی زانکۆی بەیان )سه رۆكايه تى ئه م شاندەی كرد وبه ڕێز ياريده ده رى سه رۆکى زانكۆ بۆ كارگێڕى وكاروبارى قوتابيان وژماره يه كى زۆر له مامۆستا وفه رمانبه ر وقوتابيانى زانكۆمان به شداربوون له م سه ردانه.

سه رۆكى به شى زانستی کۆمپیوتەر له زانكۆکەمان به شدار ده بێت له ئاهه نگى ڕۆژى جيهانى ئافره تان

١

بە ئامادەبوونی ڕێزدار (مەسڕور بارزانی )سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی یادی 8 مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو له ڕۆژی چوارشه ممه 8/3/2023.

سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیتەر لە زانکۆی بەیان م.ی. (سازان کمال سلیمان) لە ڕێوەرەسمەکەدا بانگێشت کرابوو ،کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هەماهەنگی لەگەڵ ليژنه ى یەکسانی جێندەری و تواناسازی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UN.