ووتاری سەرۆکی زانکۆ

bnu
              پ.ی.د. فوئاد مەولود شەریف 

زانکۆی بەیان دروستکراوێکە لوتکەی بەرزی بەرەو ئاسمان بەرز دەکاتەوە ، لە نێوان دیوارەکانیدا وەفایی دەنوێنێ ، کۆلێژەکان پەلکە یۆپن کە خوازیارانی زانین و زانست لە ژێر سێبەریدا فێر دەبن ، لەم شوێنە بیر و گیان یەکدەگرێتەوە ، دەست بە تیشکەکانی ڕۆژدا دەگرن کاتێ باسی دەکەین و هەست بە بوونمان دەکەین لەو زانکۆیە کە بوونی خۆشی برایەتیە ، ئەمەیە زانکۆی بەیان .
 ئەگەر لەنگەرەکانی ژیان زۆر بێت و جۆرەها بێت ، لەوە جوانتر نیە کە میحرابی زانست بوەستێ تاکو باسی کانیەک لە کانیاوە ساف و بێ گەردەی بکەین پێش ساتێک لە کات ...کە ئەویش بیرۆکەی دروستکردنی زانکۆی بەیانە ، ئەم بیرۆکە بوو بە کار و جێبەجێ کرا لە شاری هەولێری خۆشەویست تاکو ببێتە شارەیەکی زانستی کە هەوڵدەدات بۆ بەدیهێنانی لێهاتوانی رۆشنبیر، ئەم زانکۆیە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هاوکاری هەرێم دەکات بە دەرچووانی پیاوانی لێهاتوو ، وە ئەم گڵپە ڕوناکیە بەردەوام دەدرەوشێتەوە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتیکارانی هەموو کات هەوڵ دەدەن بۆ پەرەپێدانی ئەکادیمی لە چوارچێوەی فێربونی باڵا کە ناوەڕۆک  و ڕواڵەت دەڕازێنێتەوە .

زانکۆی بەیان دەنگۆیەکی زۆر باش و نایابی هەیە بەهۆی بایەخدان بە قوتابی و خوێندکاران و بە دواداچوون ...هتد ،
کارکردن و خۆشەویستی کار ئامانج  و دیدەنی کارمەندانیەتی ، چونکە لەو بۆچونەین کە سەنتەری کاری فێرکردن و فێربوونی قوتابی و خوێندکارە بۆیە هەوڵمان بەرەوپێشبردنی زانست و بنیادنانی نەوەیەک کە بتوانێ باری قورس و گرانی کۆمەڵگا هەڵگرێت ، هیوادارین کە ببێتە ئەستێرەیەکی گەشدار لە ئاسمانی وڵاتدا و پارێزگاری بنەما جوانەکانی خۆمەڵگا بن ، ڕەوشت و جوانی زانکۆ بگوازنەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم زانکۆیە درێخی نەکردوە بۆیان وە ببنە بنچینەی ووڵات لە خاکی ڕۆشنبیری و زانستدا.
    باوڕمان وایە کە سەرجەم مامۆستا و کارگێڕی و قوتابی و خوێندکاران خێزانێکن کە ڕێزگرتن و خۆشەویستی کۆیان دەکاتەوە ، وە ڕۆژانی زانکۆ ڕۆژانێکن پڕ لە خۆشی و یادەوەری لە ژیاندا ، هیوادارین ئەم زانکۆیە بە دڕێژایی مێژوو چەندین دەرچووان دەربچێنێت لە سەرجەم پسپۆڕیەکان لە زانستی مرۆیی و زانیندا ، ئەم بەرهەمانە دەمانخاتە بەرامبەر ئاستەنگەکان ، با کاربکەین چالاکیەکان زیاتر بکەین بە هەوڵ و ڕێگای توێژینەوە بۆ پەرەپێدان و بەردەوامبونی ژیان .