سەردانی زانکۆی بەیان بۆ بنکەی ( ئارام ...بۆ خاوەن پێداویستیەکانی تایبەت )

bnu36

شاندێکی زانکۆ بەسەرۆکایەتی  پ.د.کریم صالح عبدول سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی  زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و قوتابیان و یاریدەدەری سەرۆکی  زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و نوێنەری قوتابیان . سەردانی ( بنکەی ئارام بۆ خاوەن  پێداویستیەکان ) یان کرد ڕۆژی 25\5\2019،

بە مەبەستی ئاشنابوون لەگەڵیان و دڵخۆشی کردنیان کە  ئێوارەخوانێکی ڕەمەزانی خۆش بووبێ بۆیان . بەڕێز ( د. نەرمین سڤیان ) بەرپرسی بنکەکە خۆشی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە . وە بەڕێزیان روونی کردەوە کە ئەم بنکەیە لە سەر نەفەقەی خۆی بەڕێوەی  دەبات وە جۆرەها حالات وەردەگرێت . وە ووتی بنکەکە خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ و پێداویستیەکانی ژیان دابین دەکات بۆیان . ئێستا (٣٤) کەس کە خاوەن پێداویستن لەم بنکەیە کە تەمەنیان لە نێوان ٢٤-٦٠ ساڵانە . وە ئەوانەی کار دەکەن لەم بنکەیە خۆبەخشن .وە روونی کردەوە کە  ئەوان لە دەرگای چەندین شوێن و ڕێکخراویان داوە ، وە پارچە زەویەک لە لایەن حکومەتەوە تەرخان کراوە , وە ئەم سەردانە دووەم جارە کە زانکۆی بەیان ئەنجامی دەدات .