ئه‌م به‌شه دامه‌زراوه له سالی (2014) كه یه‌كیكه له بنه‌ماكانی كولیژی یاسا و په‌یوه‌ندییه نیو ده‌وڵه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌لگا و دام و ده‌زگاكانی میری له هه رێمی كوردستان-عیراق . وه دوای بلاوبونه‌وه‌ی هۆشیاری گه‌ل و رۆشنبیری وه گرنگی ئه م به‌شانه به مه‌به‌ست جێ به‌جێ كردنی پێداویستیه‌كانی زه‌روره‌ت له كۆمه‌لگای سه‌رده‌م . ئه م به‌شه هه‌وڵ ده‌دات له‌ریگه‌ی په‌ره‌پیدانی ته‌كنیكی و رۆشنبیری له بواری شیكردنه‌وه و لیكولینه‌وه‌ی رامیاری له‌میانه‌ی ئاماده‌كردنی کادیری به توانا بۆ په‌ره‌پێدان و رووداوه سیاسیه‌كان و ئابوورییه‌كان و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی و نێو ده‌وله‌تی ، وه بایه‌خ دان به زیده كردنی رۆشنبیری قوتابی وخوێندكاران و شان به‌شانی نه‌ته‌وه پیشكه‌وتووه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی نەوەی بە توانا بۆ وێناکردن و بنیاتنانی پلانی ستراتیجی و كه پێداویستیه‌كانی كۆمه‌لگا و وولات دابین ده‌كات .