پهیامی سهرۆكی زانکۆی بەیان
به بۆنهی ساڵی تازهی خوێندن 2021-2022
بهڕێزان .... ئه ندامانى ده سته ى ئه مينداريه تى زانكومان - ئهندامانی ئهنجومهنی زانكۆ...
مامۆستایانی بهڕێز- كارمه ندانى خوشه ويست
قوتابیانی ئازیز...
بهبۆنهی ساڵی تازهی خوێندن و دهستپێكردنهوهی پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان لە ساڵی ئهكادیمی 202١-202٢، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته دهكهین.
سه ره تا ده مه وێ سوپاسی دەستەی ئەمینداران بکە م بۆ ئە و متمانە ی بە منی داوە وەکو سەرۆکی زانکۆ دەستبەکاربم لەو زانکۆیە خۆشەویستە کە من لە مێژە مێژوویەکی دوورو درێژم هەیە و لە خزمەتکردنی درێخیم نە کردووە چ جا کە ئیستا خۆم سەرۆکی زانکۆ بم . ئومێدەوارین ساڵی تازهی خوێندن پڕ له زانست و چالاكی هەمەجۆری زانستی بێت چونکە ئەو زانکۆیە توانای چاکی هەیە لە پێداویست و مامۆستا بەرێزەکان و كادرى ئيدارى.
بهڕێزان....
له كاتێكدا جارێکی دیکە دهست به پڕۆسهی خوێندن دهكهینهوه، جیهان و عێراق و ههرێمی كوردستان هێشتا بەوپەڕی هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەکەن، ناوندەکانی خوێندن و زانكۆكانیش بەدەر نین لە کاریگەری ئەو پەتایەو شوێنەواری نەرێنی لەسەر تەواوی پڕۆسەکە داناوە.
بۆیە لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و کارمەندان و قوتابیانی خۆشەویست، بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی و رێنماییەکانی ساڵی تازەی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دەست بە پڕۆسەی خوێندن لە نێو کەمپەس دەکەینەوە.
بە هیوای ئەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بە هەوڵی ستافی کارگێڕی و ئەکادیمی و پێگیری قوتابیانمان بە رێنماییەکان و ئامادەبوونیان لە هۆڵەکانی خوێندن بە سەرکەوتویی دەرباز بکەین.
ههرشادو سەرفرازبن
پ.د.احمد أنور دزه يى
سه رۆکی زانکۆی بەیان