بەشی ژمێریاری

ئەم بەشە دامەزراوە ساڵی (2014) . وەکو بەشێک لە ڕێکخستنی کارگێری کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری . ئەم باشە هەوڵدەدات بە دابینکردنی دەرچوانی خاوەن توانا و پیشەیی بەرز لە بوارەکانی ژمێریاری و پێداویستیەکانی بازار دابین دەکات و پلانەکانی پەرەپێدان و گۆڕانکاریەکان لە کۆمەڵگا . هەروەها هەوڵدەدات بە پەرەپێدانی زانستی و توێژینەوە لە ڕێگای پێشکەوتنی تەکنیکی و تەکنەلۆجی و کارکردن بە شێوازێکی تەندروست کە ئەم بەشە ببێتە پێشەنگ لە بەڕێوەبردنی ژمێریاری و زانیاری شانبەشانی زانکۆکانی خۆجێیەتی و هەرێمی و نێودەوڵەتی