كۆلیژی کارگێڕی و ئابووری

ئەم بەشە بەستراوەتەوە بە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری هەر لە دامەزراندنی زانکۆ وە ، خزمەتگوزاریەکانی بریتین لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە پسپۆریەکانی (ژمێریاری – کارگێڕی کار – زانستەکانی دارایی و بانک ) .
 بەشی کارگێڕی کار لەگەڵ بەشی ژمێریاری دامەزراوە ساڵی 2014 وە باشی دارایی و بانک دامەزراوە لە ساڵی 2017 ، ئەم سێ بەشە لکێنراون بە کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری بە ئەوە کۆلێژەکە ببێتە نمونەیی ئاستێکی نایاب لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی جۆری لە خوێندنی ئەکادیمی ، وە ئامانجی ئەم کۆلێژە دەرچواندنی قوتابی و خوێندکارانی لێهاتوو وشیار لە بواری زانیاریەکان و توانادار لە جێبەجێکردنی کاری پیشەیانە لە دام و دامودەزگاکانی حکومەت ، هاندانی دەستەی مامۆستایان و کارمەندان لە میانی ئەنجامدانی دراسات لێکۆڵینەوە و توێژینەوە و ئامادەبوون لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان و کارکردن بەپێی ستاندی جیهانی باوەرپێکراو ، بۆیە دەکرێت پەرە بەم کۆلێژە بدرێت و هاوکاری زیاتر لەگەڵ کۆلێژ و زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە ئەنجام بدرێت ، کە سوودەکەی بگەڕێتەوە بۆ قوتابی و خوێبدکاران و کۆمەڵگا.