كۆلیژی یاسا‌و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان یه‌كیكه له كۆلیژه‌كانی زانكۆی به‌یان ساڵی (2013- 2014) دامه‌زراوه كه هەردوو به‌شی یاسا وە بەشی په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وله‌تیه‌كان و دیبلۆماسییه‌كان له خۆ ده‌گریت
ئه م كۆلیژه هه‌وڵ ده دات له‌سه‌ر دروست كردنی كۆمەڵیك له هه‌لی كار و فێربوون كه ئامانجهكەی ڕاهینانی قوتابی خوێندكاران و وشیاركردنەوەیانە تاكو بتوانن زانیاریه‌كان و شارهزایهكانیان بخه‌نه ژێر خزمه‌تكردنی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
زانكۆ هەڵساوه به دابین كردنی پرۆگرامی خوێندنی نوێ و سه‌رده‌میانه به‌پێی ڕێنمایی و یاساكانی وەزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌رێمی كوردستان , وه ئه م كۆلیژه به هه‌ردوو به‌شیه‌وه هه‌لده‌ستیت به ڕاهێنانی یاسایی و دبلۆماسی پسپۆر وە دابین كردنی خوله‌كانی په‌ره پێدانی پیشه‌ی به‌رده‌وام , له‌م کۆلێژەدا ده‌رچووانی ئامادەیی به‌شی زانستی وێژه‌یی وه‌رده‌گریت ، كۆلیژدهستهیهك له مامۆستایانی پسپۆری جۆراو جۆری دابینكردوه كه بتوانن قوتابی و خوێندكاران ئاشنا بكه‌ن به زانسته‌كانی تیوری و راڤه‌كردن ، وه ئه م مامۆستایانه قوتابی و خوێندكاران وا ڕاده‌هێنن كهببهنه ئه‌ندامی كاریگه‌ر له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا