نووسینگەی هەلی کار

نووسینگەی هەلی کار هەلێکە زانکۆی بەیان پێشکەشی قوتابیانی دەکات، بەتایبەتی قوتابیانی قۆناغی کۆتایی کە نزیک بوونەتەوە لە دەرچوون و تەواوکردنی خوێندن. بۆ نموونە دۆزینەوەی کۆرسی ڕاهێنانی وەکو ئەنجامدانی چاوپێکەتنی کار، ڕاهێنان، هەروەها یارمەتیدانی قوتابیان بۆ دۆزینەوەی پیشەیەک بە شێوەی کاتی یان خۆبەخشانە. ئەم نووسنگەیە هەلێک دەبەخشێت بە قوتابیان بۆ دەستکەوتنی شارەزایی لەو بوارانەی کە دەیانەوێت تێدا دەست بەکار بن، وە باوەر بە خۆبوون و شارەزایی لە چارەسەرکردنی کێشەکان هەروەها دۆزینەوەی هەلی کاری گونجاو.