VPS بەخێربێن بۆ نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی.

بەخێربێن بۆ نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لە زانکۆی بەیان.

لێرەدا ئامانجمان بڵاوکردنەوەی چاڵاکی و رێنمایەکانە کە لە لایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆوە ئامادەکراون. هاوکاری کردنی بەرێز سەرۆکی زانکۆ یەکێکە لە ئەرکە سەرەکیەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راستەوخۆ ڕاپۆرت دەدات بە سەرۆک زانکۆ و بەرپرسیارە لە جێبەجێ کردنی سیاسەتە ئەکادیمیەکانی زانکۆ و پرۆگرامەکانی کۆلێژ. ئەو وەکو ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆی بەیان ڕۆلی سەرەکی دەبینێت لەدەستنیشان کردن و سەرپەرشتی کردن و جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژیە زانستیەکان و هەروەها پەیدا کردن و بەکارهێنانی ستاندارە جیهانی و نوێیەکان لە زانکۆ. لە چوارچێوەی کاروباری زانستی سەرپەرشتی چەندین بەڕێوەبەرایەتی دەکات وەکو پەیوەندیە ئەکادیمیەکان، دڵنیایی جۆری، توێژینەوەی زانستی، فێرکردنی بەردەوام، خوێندنی باڵا و چەندین بەڕێوەبەرایەتی زانستی تر. هەروەها وەڵامی هەموو ئەو نوسراوانەی کە لە ناو زانکۆ یان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستەی نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی دەکرێن، دەداتەوە. یەکێکی تر لە ئەرکەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی بەدواداچون و سەرپەرشتی کردنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی هەموو چاڵاکیە زانستیەکانە وەکو کۆنفرانس، سیمینار، وورکشۆپ…. هتد هەروەها ئەو ئەندامی چەندین لێژنەی زانستی گرنگە لە زانکۆ.  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەرپرسیارە لە پرۆگرامی خوێندنە ئەکادیمیەکانی زانکۆ و سەرپەرشتی کردنی ستافی ئەکادیمی لە زانکۆی بەیان. یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی دڵنیایی دەدات کە پرۆگرامی خوێندن بە تەواوی رەنگدانەوەی ئامانجەکانی زانکۆکەیە. ئەم نووسینگەیە پاڵپشتی و چاودێری رێکارەکانی دڵنیایی جۆریی خوێندن دەکات و هەوڵی پەرەپێدان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە دەدات. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشبینی بەرەوپێشچوونەکان لە داهاتوو لە خوێندنی باڵا و کاریگەریەکانیان لەسەر زانکۆکە دەکات، مەترسی و دەرفەتەکان دیاریدەکات و هەڵسەنگاندنی پێداویستیەکانیان بۆ ڕووبەروبوونەوەی مەترسیەکان بە شێوەیەکی کاریگەر دەکات. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەرپرسیارە لە دڵنیایی جۆری خوێندن لە هەموو بەش و پرۆگرام و خزمەتگوزاریەکان لە کاروباری ئەکادیمی، لە رێگەی ئامادەکاری و دابین کردنی سەرچاوەی پێویست، لە رێگەی چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن و هەروەها لە رێگەی فەراهەمکردن و هەماهەنگی. هەروەها یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ هەماهەنگی سەرەتایی و بەردەوامی پرۆگرامەکان دەکات لە هەموو کاروبارە ئەکادیمیەکان و رێنوێنی دامەزراندنی ساڵانە و پلانی درێژخایەن دەکات. 

 پراکتیزکردنی ئەم ئەرکانەی خوارەوە:

  • بۆ چاودێری کردن و هەماهەنگی هەموو بەشە ئەکادیمیەکان و پرۆگرامەکانی کۆلێژەکان؛ 

  • جێبەجێکردنی هەموو سیاسەتەکان بە پێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان لە لایەن بۆردی زانکۆکە و پێشنیارکراو لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆ و بەرپرسە باڵاکانی تر؛

  •  بۆ پێشنیارکردنی سیاسەتی ئەکادیمی پەیوەندیدار بە پرۆگرامی خوێندن و کۆبونەوەی فاکەڵتیەکان بۆ پرۆگرامی خوێندن؛

  •  بۆهەڵسەنگاندنی کارامەیی سەرۆک بەش و ڕاگرەکان؛

  •  بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن لە زانکۆکە؛

  •  بۆ چاودێری کردنی کواڵێتی فێرکردن کە پاڵپشتی دەکرێ لە لایەن زانکۆ وە بەرێوەدەبردرێت لە لایەن ئۆفیسی دڵنیایی جۆری خوێندنەوە؛ 

  •  بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لە گە ڵ ڕاگر سەرۆک بەشەکان؛

  •  بۆ بەرزکردنەوەی چاڵاکی توێژینەوەی زانستی؛

  •  بۆ هەماهەنگی لەگەل دامەزراوە پەروەردەیەکانی تر وە/یان ئاژانسە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لە پرۆگرامی ناوەخۆیی. 

vps.office@bnu.edu.iq

VPS Office