به‌شی یاسا لهكولیژی یاسا‌و په‌یوه‌ندییه نیو ده‌وله‌تیه‌كان به‌شیكه كه ئه م كۆلیژه پێك ده‌هێنێت به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردن و یارمه‌تیده‌ر بۆ بوژانه‌وه و په‌ره پیدانی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری و ژێنگه‌یی له‌شاری هه‌ولێرو هه‌ریمی كوردستان-عیراق له‌میانی ئاماده‌كردنی به‌رده‌وام له‌ده‌رچووانی یاسا و جه‌خت كردنه‌وه له په‌ره‌پێدانی چه‌مك و چالاكیه یاساییه‌كان له‌ریگه‌ی پلان دانانی ستراتیجی كه هه‌لده‌ستیت به نوی كردنه‌وه و نوێخوازی له فێركردن و فێربوون و توێژینه‌وه و دروست كردنی تواناكان کەوا کلیلە بۆ بەدەستهێنانی جیاوازی ، هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تی دانی بازاری خوجیهتی و نێو ده‌و له‌تی ، وه پیشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ریگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌میانه له‌بواری فێركردن وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كان بۆ كۆمه‌لگا به‌شیوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ، وه هه‌ول ده‌دین خزمه‌ت بهكۆمهلگا بگه‌ینین راسته‌وخۆ.