کتێبخانە

node76کتێبخانەی زانکۆی بەیان (BNU) بەشێکی ئەکادیمی گرنگە لە زانکۆ ،

 خزمەتی پێویستیەکانی کۆمەڵگای زانیاری  و سەرجەم خەڵک دەکات  لە  زانست  و زانیاری كه‌  پێکهاتووە له‌ (CUL) لەگەڵ بەشەکانی فێرکردن و ژووری کۆمپیوتەر و خزمەتگوزاری بۆ قوتابیان وەکو چاپەمەنی بەشەکانی توێژینەوە .

ئەم کتێبخانەیە پیداویستیەکان و خزمەتگوزاریەکانی دابین دەکات  بە هاوکاری پسپۆرە ئەکادیمیەکان  بە مەبەستی دابینکردنی فێرکردنێکی تایبەت.

گرنگی کتێبخانە :-
کتێبخانە بریتیە  لە  بەشێکی ئەکادیمی لە  ناو زانکۆ ، کە  پێداویستەکانی کۆمەڵگا  و سەرجەم هاوڵاتیان دابین دەکات لە ڕووی زانین و زانیاری ، کتێبخانە بەشێکی گرینگە لە هەرەمی زانکۆ بۆ داهێنان و پێشکەوتن هەروەها دابینکردنی پێداویستیەکانی فێرکردن بۆ دەستەی مامۆستایان و بەرپرسان ، وە ئەمینداری کتێبخانە پابەندە  بە پاراستنی بیری ئازاد و پاراستنی تۆمارەکانی دەزگا و ڕێکخستنیان ، هه‌روه‌ها  بەشداریکردن لە گۆڕینەوەی بیلۆگرافی سەر ئاستی هەرێمی و نیشتیمانی .

دیده‌ی کتێبخانە :-
کتێبخانەی زانکۆی بەیان نوێترین تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنێت بۆ گەیشتن به‌ پلەی نایاب بۆ زانکۆکان لە ناوچەکەدا ، هاوبەشی کردن لە وانەووتنەوە و توێژینەوە و خزمەتگوزاری زانکۆ ، کتێبخانە هەوڵ دەدات  بە بەکارهێنانی سەرچاوە مرۆیەکان وە ڕێکخستنیان و پاراستنیان ، دابینکردنی ڕێنمایی بۆ بەکارهێنانیان .

.لەناو کتێبخانەدا (12)دوانزدە ئامێری کۆمپیوتەر هەیە کە بەستراوە بە تۆری ئینتەرنێت بۆ قوتابیان

ژمارەی ئەو کتێبانەی کە چاپ کراون و لە کتێبخانەکەماندا هەیە دەگاتە 2,405 کتێب

ژمارەی کتێبە ئەلیکترۆنیەکان کە لە کتێبخانەدا هەن بۆ بەردەستی  قوتابیان (5000) کتێب و توێژینەوەیە

کتێبخانە و یارمەتی:
Library @ bnu.edu.iq