بەشی ئەندازیاری شارستانی

Department of Civil Engineering (DCIV)

 بەشێکە لە بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری و زانستەکان هاوکات لەگەڵ دامەزرانی کۆلێژ کراوەتەوە  ،  ئامانجی ئەم بەشە لە میانی پڕۆگرامە زانستیەکان و ئەندازیاریەکان بۆ دامەزراندنی بنچینەیەک لە میلاکاتی زانستی بۆ توانستەکانی داهێنان و هزری وەرگرتنە بۆ ئامانجەکانی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ، ئەمە کار دەکاتە سەر دەرچواندنی قوتابی و خوێندکاران کە ئامادە و شارەزابن لە پێشکەشکردنی پسپۆری پێویست ، جگە کاریگەریان لە دروستکردنی وولات و کۆمەڵگا لە میانی بەهێزکردنی توانای گیانی کارکردن بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و داهێنان و نوێبونەوە و تێگەیشتن لە پێداویستیەکان و پەرەپێدان لە بواری ئەندازیاری شارستانی و ئاشنابوون لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجی و زانستی و سوود وەرگرتن لە گیانی بەردەوامبوون بە پەرەپێدانی پسپۆری لە میانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە و دراساتی زانستی و مەیدانی و خۆئامادەکردن بۆ بەدەستهێنانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بە مەبەستی بەهێزکردنی بنچینەی زانستیەکان .