کتێبخانەی زانکۆی بەیان (BNU) بەشێکی ئەکادیمی گرنگە لە زانکۆ ،
خزمەتی پێویستیەکانی کۆمەڵگای زانیاری و سەرجەم خەڵک دەکات لە زانست و زانیاری كه پێکهاتووە له (CUL) لەگەڵ بەشەکانی فێرکردن و ژووری کۆمپیوتەر و خزمەتگوزاری بۆ قوتابیان وەکو چاپەمەنی بەشەکانی توێژینەوە .
ئەم کتێبخانەیە پیداویستیەکان و خزمەتگوزاریەکانی دابین دەکات بە هاوکاری پسپۆرە ئەکادیمیەکان بە مەبەستی دابینکردنی فێرکردنێکی تایبەت.
گرنگی کتێبخانە :-
کتێبخانە بریتیە لە بەشێکی ئەکادیمی لە ناو زانکۆ ، کە پێداویستەکانی کۆمەڵگا و سەرجەم هاوڵاتیان دابین دەکات لە ڕووی زانین و زانیاری ، کتێبخانە بەشێکی گرینگە لە هەرەمی زانکۆ بۆ داهێنان و پێشکەوتن هەروەها دابینکردنی پێداویستیەکانی فێرکردن بۆ دەستەی مامۆستایان و بەرپرسان ، وە ئەمینداری کتێبخانە پابەندە بە پاراستنی بیری ئازاد و پاراستنی تۆمارەکانی دەزگا و ڕێکخستنیان ، ههروهها بەشداریکردن لە گۆڕینەوەی بیلۆگرافی سەر ئاستی هەرێمی و نیشتیمانی .
دیدهی کتێبخانە :-
کتێبخانەی زانکۆی بەیان نوێترین تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنێت بۆ گەیشتن به پلەی نایاب بۆ زانکۆکان لە ناوچەکەدا ، هاوبەشی کردن لە وانەووتنەوە و توێژینەوە و خزمەتگوزاری زانکۆ ، کتێبخانە هەوڵ دەدات بە بەکارهێنانی سەرچاوە مرۆیەکان وە ڕێکخستنیان و پاراستنیان ، دابینکردنی ڕێنمایی بۆ بەکارهێنانیان .
.لەناو کتێبخانەدا (12)دوانزدە ئامێری کۆمپیوتەر هەیە کە بەستراوە بە تۆری ئینتەرنێت بۆ قوتابیان
ژمارەی ئەو کتێبانەی کە چاپ کراون و لە کتێبخانەکەماندا هەیە دەگاتە 2,405 کتێب
ژمارەی کتێبە ئەلیکترۆنیەکان کە لە کتێبخانەدا هەن بۆ بەردەستی قوتابیان (5000) کتێب و توێژینەوەیە
کتێبخانە و یارمەتی:
Library @ bnu.edu.iq