سەردانی شاندێکی هیندی بۆ زانکۆی بەیان

39

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ٫ ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (۸/٥/۲۰۱۹) شاندێکی هیندی کە پێکهاتبوون لە بەڕێز دکتۆر (kiran)وە بەڕێز خاتوو (Reddy) سەردانی زانکۆکەمان کرد و پێشوازیان لێکرا لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پڕۆفیسۆر .د. کریم صالح عبدول) و بەڕێز (پ.ی.د.اسود قادر احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان وە بەڕێز (پ.ی.د.دیلان مجید ڕوستەم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وە بەڕێز مامۆستا (عبدالرحمن امین صالح) بەڕێوەبەری کارگێڕی ٫ دوای بەخێرهێنان لە لایەن سەرۆکی زانکۆ وە باسکردنی پوختەیەک دەربارەی زانکۆ ٫ شاندەکە مەبەستی سەردانەکەیان خستەڕوو و بیروڕا کۆڕدرایەوە سەبارەت بە دابینکردنی مامۆستایانی نێودەوڵەتی پێویست بۆ زانکۆ و بوارەکانی تر کە دەکرێ کاری لەسەر بکری. سەر بکری.