سەردانی قوتابیانی بەشی یاسا بۆ وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان

رۆژی سێ شەممە کە دەکاتە رێککەوتی 2020\2\20 قوتابیانی بەشی یاساh بەسەرپەرشتی بەرێز (د. محمد احمد رمضان) سەرۆکی بەشی یاسا سەردانی (وەزارەتی داد) یان کرد و لەلایەن برێز وەزیری داد (فرسەت ئەحمەد) و ژمارەیێك لە بەرێوەبەردان گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای هەرێم بەرێز دادوەر (د. سەردار یاسین حمە ئەمین) و راوێژکاری ئەنجوومەنی شورا بەرێز ( هەوار غازی صدیق) پێشوازیان لێکران. ئامانج و مەبەستی ئەم گەشتە بۆ زیاتر پتەوکردنی خوێندنی تیۆری یاسا لە رێگای وانەی پراکتیکەکانەوە و هاندانی قوتابیان بۆ زیاتر ئاشنابوون بە رێکارە یاسایەکان و هونەرەکانی دادبینی. هەروەها قوتابیان ئامادەی دانیشتنەکانی دادبینی ئەنجومەنی شورای هەرێم بوون و سەردانی (دادگای بەرزفت و دەزگای وەقایعی کوردستان) یان کرد، شێکردنەوەیەکی رێکارە یاسایەکانی بڵاوکردنەوەی یاسا بۆیان پێشکەش کرا.