گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ بەرێوەبەرایەتی ناونووسی هەولێر (کاتب العدل) بو قوتابیانی بەشی یاسا .

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩/٢/٢٠٢٠ لە درێژەی کار و چالاکیەکانیtyg کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەولەتیەکانی زانکۆی بەیان لە ژێر چاودێر بەرێز راگری کۆلیژ (د.سۆلاف عەبدوللە حمە رەشید)، قوتابیانی قۆناغی چوارەم و پێنجەمی بەشی یاسا بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەشی یاسا (د.محمد ئەحمەد رەمەزان) هەروەها مامۆستای یاریدەدەر ( هەژار جەوهەر ئاغا) گەشتێکی زانستیان  ئەنجامدا بۆ بەرێوەبەرایەتی ناونووسی هەولێر (کاتب العدل)، قوتابیان ئاشنائ کارو چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی بوون و لەوانە چۆن کاروباری خەڵکی رۆژانە بەرێدەکرێت.

 

دواتر قوتابیان سەردانی کۆمپانیای کرین و فرۆشتنی زەوی و خانوو و بەرەیان کرد کە لە لایەن بەرێز (خسرۆ سعید ئادەم) پێشوازی لێکران و باسی چۆنیەتی کار و چالاکیەکانی کۆمپانیاکەیان بۆ قوتابیانی کرد، باس لە چۆنەتی گرێبەستی خانوو و زەوی کرا بە شیوە ی یاسایی