زانکۆی بەیان بەردەوامە لە پێشکەشکردنی وۆرکشۆپ، ئەمرۆش وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی ( بەکارهێنانی پۆرتالی ئەلیکترۆنی لەلایەن زانکۆی بەیان)

bnuرۆژی دووشەممە رێکەووتی ١١/٥/٢٠٢٠ بەرێز مامۆستا (محمد بەلکەت) لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر وۆرکشۆپێکی پێشكەشکرد لەژێر ناونیشانی ( بەکارهێنانی پۆرتالی ئەلیکترۆنی لەلایەن زانکۆی بەیان) بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف)، و بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د.بەنگین مەسیح ئاودەل)، هەروەها ژمارەیێكی زۆر لە مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆ و ستافی ئەکادیمی زانکۆ، لەگەڵ ژمارەیێک لە ئەکادیمی دەرەوەی وڵات، هەروەها بەشداری زۆری قوتابیان ئانجامدرا. ئامانجی وۆرکشۆپ بریتیبوو لە چۆنیەتی بەکارهێنانی پۆرتالی ئەلیکترۆنی کە لە وێبسایتی زانکۆی بەیان دروستکراوە، هەروەها فێرکردنی مامۆستایان بۆ چۆنیەتی دابەزاندنی وانەکان و بابەتە گرنگەکانی سەبارەت بە خوێندنی بەشەکەیان، هەروەها میکانیزمی بەکارهێنانی بەرنامەکانی ئۆنڵاین کە تەنها لەلایەن مامۆستاکانەوە پەیرەو دەکرێت. 


بەرێز مامۆستا (محمد بەلکەت) بۆ قوتابیانی ئامادەبوو روونکردەوە کە چۆن دەتوانی بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵبن کە رووبەروویان دەبێتەوە لە بەکارهێنانی خوێندنی ئۆنڵاین بە شێوەیێکی زۆر ئاسان، هەروەها ئەو بابەتانەش شێکرایەوە لەلایەن مامۆستای پێشکەشکار بۆ قوتابیان، لە کۆتاییدا چەندین پرسیار لەلایەن ئامادەبووانەوە ئاراستەی مامۆستا (محمد بەلکەت) کرا سەبارەت بە بابەتەکە و مامۆستاش وەڵامی ئامادەبووانی دایەوە. لە کۆتاییدا بەرێز سەرۆکی زانکۆ سوپاسی مامۆستا (محمد بەلکەت) کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەو بابەتە گرنگە لەم کاتەدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو ئامادەبووان خواست.

 

bnubnure