زانکۆی بەیان لە ریزبەندی نۆیەم لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان،

bnu

زانکۆی بەیان لە ریزبەندی نۆیەم لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان،

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٧/٧/٢٠٢٠، ریزبەندی باشترین زانکۆکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق ئەنجامدرا. کە تێیدا زانکۆی بەیان توانی ریزبەندی (٩) بەدەستبهێنێت لە زانکۆ ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها توانی ریزبەندی (٦٤) بەدەستبهێنێت لە کۆی (١١٣) زانکۆ لەسەر ئاستی عێراقدا. جێگای ئاماژەیە کە زانکۆی بەیان بەردەوامە لە هەنگاونان بۆ بەدەستهێنانی پلەی باشتری ئەکادیمی و زانستی ئەوەش بە پاڵپشتی توانای قوتابیانی. هەموو ئەو دەستکەوتانە لەرێی پاڵپشتی بەردەوامی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و بەرێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، راگرانی زانکۆ و هەموو مامۆستایانی زانکۆ و دڵنیای جۆریی و بەشی راگەیاندن بەدەست هاتوون.