زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێک رێکخست لە ژێر ناونیشانی (توندووتێژی ،چیابونەوە وەکو فاکتەریک لە فاکتەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی خێزان)

bnu لە ژێر چاودیری بەڕیز سەرۆکی زانکۆ(پ.ی.د  فؤاد مولود شريف  ) ،بەسەرپەرشتی بەڕیز راگری کۆلیژی یاسا وپەیوەندیەکان (د.  سولاف عبدالله  ) وەبەبۆنەی رۆژی چیهانی بەرەنگاربونەوەی توندۆتیژی دژ بە ئافرەتان راگرایەتی کۆلێژی یاسا وەپەیوەندیاکان بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکیە زانستیەکان بەم بۆنەیەوە رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی  2-12-2020 ،  لە هؤڵی نەورۆز ورک شۆپیک ئەنچام درا بەناۆنیشانی (توندووتێژی ،چیابونەوە وەکو فاکتەریک لە فاکتەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی خێزان) تێدا بەڕیز (سۆزان عارف) سەروکی رێکخراوی تواناسازی ئافرەتان بابەتی یاکەمی پێشکەش کرد بە ناۆنێشانی (توندووتێژی دژ بە ئافرەتان وەکۆ فاکتەریک بۆ جیابونەوە ،دەرئەنجامەکانی) تێدا تیشکی خستە سەر توندووتێژی وەکو دیاردەیەک لە جیهاندا ،ستراتجیەتی نیودەولەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی وەهەر وەها رۆڵی یاساکان بۆ پەیرەوکردنی سستمی دادپەروەری ، وە بابەتی دووەم بە ناۆنێشان (جورەکانی جیابوونەوە لە یاسای باری کەسیتی ژمارە155 ساڵی 1959 تیدا باسی لە گرنگی رۆشنبێری  یاسای خێزانی کرد لە کاتی پیکهینانی خێزان ،کاتی جیابونەوە ،دەرئەنجامەکانی لە سەر ئافرەت ،مندال ،خیزان ،وەباسی لە گرنگی خیزانی کرد وەهەڵدان بۆ نەهیشتنی بیرورای توندووتێژ
 لەناۆ خیزاندا ، پاشان بەڕیز (د.ناسک تاها ) لە بابەتی سییەم باسی لە رۆلی داواکاری گشتی کرد لە داواکانی باری کەسایەتی وە پاراستنی خیزان کاتی کە توشی هەر هەرەشەیک دەبیت بە هۆی توندووتێژ وەبیرورای دژ بە کۆمەڵگا. پاشان گفتوگۆ کرا لە لایەن ئامادەبوان وە لە کۆتایدا لە لایەن بەڕیز سەرۆکی زانکو بەروانامە پێشکەش بە توێژەر وئامادەبوان کرا.

bnu