کۆتایی خولی وەرزشی بلیارد لە زانکۆی بەیان

bnu زانکۆی بەیان بە هاوکاری یەکێتی قوتابیانی کوردستان ، خولێکی بلیاردی بۆ قوتابیان / خوێندکارانی زانکۆ رێکخست بە بەشداری کۆمەڵێک قوتابی/ خوێندکاری بەش و قۆناغە جیاجیاکان ،  ( بیست و شەش 26 ) قوتابی/ خوێندکاری بەشداربووی خولەکە لەسەرجەم  کۆلێژ و قۆناغە جیاجیاکان کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوی کرد ، ئەم خولە ڕۆژی شەممە 28 / 2 / 2021 لەناو زانکۆ بە کێبرکێی توندی بەشداربووان دەستی پێکرد ، بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆ لەگەڵ یەکێتیی قوتابیانی کوردستان .
شایانی باسە هەموو ئەو کاتانەی بۆ پاڵەوانێتییەکە دانراوە لەوکاتانەدا بووە کە بەشداربووان وانەیان نەبووە ، ئەمەش بۆ پاراستنی ئاستی قوتابیان / خوێندکاران و تێکەڵنەکردنی وانەکان و چالاکیەکانیان .
خولەکە ڕۆژی یەکشەممە 18 ی نیسانی 2021 بەسەرکەوتنی قوتابیەک / خوێندکارێک لەبەشی ئینگلیزی کۆتایی هات ، بەئامادەبوونی بەرپرسی یەکێتی قوتابیانی زانکۆ و ژمارەیەک لە قوتابیان / خوێندکاران جامی پاڵەوانێتیەکە پێشکەشی براوە کرا وە مەدالیای سوپاس و پێزانینی پێشکەشی خاوەن پلەی دووەم کرا ، وە هیوای باشترینیان بۆ سەرجەم قوتابی / خوێندکارانی بەشداربوو خواست . 
خولی بلیاردی زانکۆی بەیان یەکێکە لەو کۆمەڵێک چالاکیە وەرزشیانەی کە ساڵانە  زانکۆی بەیان ئەنجامی دەدات بۆ حەسانەوەی قوتابیان / خویندکاران کە هاوکارە لە دروستکردنی کەشێکی وا کە ئاسانکاری دەکات بۆ  دۆزینەوەی هاوڕێیان و چالاککردنی جەستە و مێشک لە ڕێگەی چالاکی وەرزشی و دەروونییەوە .

bnubnubnubnubnu