بەشی زمانی ئینگلزی گەشتیکی زانستیان ئەنجامدا بو گۆشەی ئەمریکی لە زانکۆی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی بەش ماموستای یاریدەدەر بۆتان عثمان امین قوتابیەکان پێشوازیان لێکرا لەلایەن بەریز لیسلی بەریوبەری پەرتوکخانە لە زانکوی کوردستان ھەولیر بەرێز لیسکی بە کورتی باسی گوشەی ئەمریکی کرد لە زانکۆی کوردستان وە ئیشەکانیان ئەو بەرنامانەی بەردەستە لێرە بو قوتابیان لە کۆتایدا قوتابیان گفوگۆیان کرد سەبارەت بە گۆشەی ئەمریکی و ئەو بەرنامانەی کە پێویستە بۆیان. شایەنی باسە ئەم جورە گەشتانە دەروازەیەکە بو زیاتر بەرەو پیش بردنی ئاستی قوتابیان.