بەنوينەرايەتى سەرۆكى زانكۆ ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بو كارگيرى وكاروبارى قوتابيان ئامادەبێت لە ڕێوڕەسمى ئاهەنگى چل ويەكەمين خولى دەرچووانی زانكۆى سەلاحەدين/هەولێر

بەنوينەرايەتى پروفيسور دكتور أحمد أنور دزەيى سەرۆكى زانكۆی بەيان بەرێز دكتور محمد أحمد رمضان ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بو كارگێری وكاروبارى قوتابيان بەشدار بوو ئەمڕۆ پێنج شەممە٢٩/٩/٢٠٢٢ لەڕێوڕەسمى ئاهەنگى چل ويەكەمين خولى دەرچووانى زانكۆى سەلاحەدين / هەولێر ( خولى شەهيدانى زانست وقەڵەم) كە ئەنجامدرا لەياريگاى فرەنسو حريرى لە شارى هەولێر بەئامەدەبوونى بەرێز مسرور بارزانى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان وبەرپرسە بەرزەكانى كارگيرى وحيزبى هەريمى كوردستان.