(زانكۆکەمان و ڕێكخراوى پاثوەی پانێڵەك سەبارەت بەماددە هۆشبەڕەكان سازدەكات)

ززز

زانكۆمان وريكخراوى پاثوەى بۆ گەشەپێدان

پانێڵەك لەژێر ناونيشانى ( تيرۆرى سپى لەهەريمى كوردستان كێشەى ماددەى هۆشگوڕەكان : رەهەندەكان وئاسۆى چارەسەر) سازکرا لە ڕێکەوتی شەممە ١٠/٩/٢٠٢٢ لەهۆلى نەورۆز لەزانكۆمان.

لەسەرەتاى پانێڵەكە و لەجياتى بەريز پروفيسور دكتور أحمد أنور دزەيى سەرۆكى زانكۆى بەيان بەريز دكتور محمد أحمد رمضان ياريدەدەرى سەروكى زانكۆ بۆ كارگيرى وكارووبارى قوتابيان ووتارى بەريزى خويندەوە ، وە بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ئاماژەی دا بە (ئامانج لەسازکردنی ئەو پانێڵە هۆشیارکردنەوەو رۆشنبیرکردنی تاکەکانی کۆمەڵگایە لە خۆ بە دوورگرتن لەبەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە هۆشیارکردنەوەی کەسانی خاوەن بڕیارە لەدامەزراوە فەرمیەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو کە لەگەڵ واقیعی ئێستای کۆمەڵگا لەهەرێمی کوردستان بگونجێت، ئەوەش بەتوێژینەوەی زانستی لەلایەن کەسانی ئەکادیمی دەکرێت. هیوادارین.. بتوانین تاک لەکۆمەڵگا هۆشیار بکەینەوەو لایەنی پەیوەندیداریش لەهەرسێ دەسەڵاتی "جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری" سوود لە پێشنیارە زانستییەکانمان وەربگرن)

وە دواتر بەڕيز فتحي المدرس سەرۆكى رێكخراوى پاثوەى بۆ گەشەپێدان وتارى خۆى خويندەوە، وبەريزيان تیشکی خستەسەر (گرنگی بابەتەکەو مەترسیەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان، زەرورەتی کاری هاوبەشی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و زانکۆکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان)

وە پێش ئەوەی بەڕێز پانێليستەكان توێژينەوەكانيان پێشكەش بكەن كورتە فيلمەك سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەكان لەهەريمى كوردستان نمايشكرا.

لەدانيشتنى يەكەم لەم پانێڵە كە بەرێز دكتور سليمان عبداللە بەريوەی برد ئەم رەهەندانە باسكرا:

١- ڕەهەندی کۆمەڵايەتی/ بەڕێز دکتۆر عزالدین عبدالصمد رسول/زانکۆی سەلاحەددین/ هەولێر.

٢- ڕەهەندی دەروونی /بەڕێز دکتۆر ئازاد عەلی اسماعیل/ زانکۆی کۆیە.

٣-ڕەهەندی تەندروستی/ بەڕیز دکتۆرە کەنار فاضل/ بەریوبەری گشتی لەوەزارەتی پلاندانان.

ولەدانیشتنی دووەم لەم پانێلە کە بەریز دکتۆرە نادیە تەلعەت بەریوەی برد ئەم ڕەهەندانە باسکرا:

١- ڕەهەندی ئایینی/بەڕێز دکتۆر ابراهیم سەنگەسەری/زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر

٢-ڕەهەندی یاسایی/ بەڕێز م.ی. آلاء بهاء/ زانکۆی بەیان.

٣-ڕەهەندی ئاسایش/ بەڕێز مقدم هۆگر عزیز/ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر.

وە دواى تاوتوێكردنى بابەت و رەهەندەكانى ئەم پانێڵە ئەم ڕاسپاردانە لەخوارەوە پيشينياركراون:

١. وەزارەتی تەندورستی لەهەرێم پەلەبکات لەدامەزراندنی ئەو نەخۆشخانە تایبەتەی بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبووان پلانی بۆ دانراوە..

٢. هاندانی کەرتی تایبەت وخێرخوازان بۆ دامەزراندنی سەنتەری چارەسەری و نەخۆشخانەی تایبەت یان خۆبەخش بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبووان..

٣. وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵ بدا بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان له هەرێمدا..

٤. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵسێ بەچالاککردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی بۆ ڕێگری کردن لەبەکارهێنانی ماددەکان و وشیارکردنەوەی خێزانی کورد سەبارەت بەم کێشەیە..

٥. وەزارەتی پەروەردە ڕۆڵی ڕێنماییکاران وتۆژەرانی کۆمەڵایەتی، بەتایبەتی لەقۆناغەکانی ئامادەیی، چالاک بکا لەهوشیار کردنەوەی قوتابیان سەبارەت بەمەترسییەکانی ئەم ماددانە..

٦. وەزارەتی ناوخۆ چاودێری چڕتر بکاتەوە لەسەر ئەو شوێنانەی کەئەگەری بەکارهێنانی ئەم ماددانەی تێدایە بەتایبەتی کافێ ویانەکانی شەوانە.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکە ٢٢ کەس لە بەشە جیاوازەکان بەژداریان کرد. 

ققق

 

وووووووو

 

ففففففف

 

اااااااااا

 

سسسسسسسسسسس