زانکۆی بەیان بەشداری کرد لەوۆركشۆپی (ڕیفۆرمی پێداگۆجی له زانكۆكانی كوردستان)
ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی ۲٠۱۹/۱/۹ بەرێز پرۆفیسور د.کریم صالح سەرۆکی زانکۆی بەیان بەیاوەری بەرێز ( پ.ی.د. دیلان مجید رستم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەشداریان کرد لە وۆرک شۆپیک کە وزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان پێی هەڵسابوو بە ئامادەبوونی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و راوێژکاران و بەرێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و سەرۆک زانکۆ یاریدەدەرەکانیان، کە سەر جەمییان بەشداربوون لەم وۆرک شۆبە، لە هوتێل شیراتۆن بەرێوەچوو