لە رۆژی یەکشەم رێکەوتی (15/4/2019) وۆرک شۆپێک ئەنجامدرا بە ناونیشانی ( بەرێوەبەری کارا ) بە ئامادە بوونی بەرێز ( پ.د.کریم صالح عبدول ) سەرۆکی زانکۆو بەرێز ( پ.ی.د.اسود قادر احمد ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆى کاروباری کارگێری و قوتابیان ( پ.ی.د.دیلان مجید روستم ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وەبە ئامادەبوونی چەندین مامۆستایان و قوتابیان وە وە بەرێوەبەری کارا لە بابەتە گرنگ و هۆشیارەکانە لە لایەن پەیوەندیدارانی حکومی و هاولاتیان چونکە چەندین بواری کارگێری و ئابووری و کۆمەلایەتی دەگرێتەوە ، وە لەمیانی ئەمەدا بنەماکانی کۆمەڵگا دروست دەبیچت و چاودێری دام و دەزگاکان دەکرێت .
ئامانجی وۆرک شۆپەکە :-
بەهەدەرنەدانی کارگێری و دۆزینەوەی چارە بۆ ئەو کێشانەی رووبەری دام و دەزگای گشتی و تایبەتی دێت چ لە روی دارایی چ لە روی کارگێری .
گرنگی وۆرک شۆپەکە :-
گرنگیەکەی ئەمەیە لە جێ بەجێ کردنی بنەماکانی و رێرەوی بەرێوەبردنی کارا لە لایەن حکومەت و کەرتی تایبەت کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی دارایی و کرانەوە لەگەڵ بوارەکانی بازار و بەدیهێنانی وەبەرهێنان .
(پ.د.احلام ابراهیم ولی ) پسپۆر لە بەرێوەبردنی کارا راگری کۆلیجی بەرێوەبردن و ئابووری زانکۆی سەلاحەددین ، مامۆستا لە زانکۆی بەیان کۆلیجی بەرێوەبردن و ئابووری .
تەوەری یەکەم لە وۆرک شۆپەکە :-
ناسانی چەمکی بەرێوەبردن و گرنگی کە هەرکاتێک پێویستمان بە بەرێوەبردنی کارا دەبیچت ، وە دۆزینەوەی سەرچاوەی نیشتمان بۆی .
پ.د.احلام لە تەوەری یەکەم بەرێوەبردنی ناساند بە شیوەیەکی گشتی بۆ ئاسانکردنی کۆمەلێ زانیاری کە بەشداربووان باسی دەکەن .
وەچەند خالی خستە روو :
-پێشەکی بەرێوەبردن .
-بەرێوەبردنی کارا .
-پیوەرەکانی بەرێوەبردنی کارا .
-ئامانجی پێوەرەکان .
تەوەری یەکەم :
وە تەوەری یەکەمی بەستەوە بە زاراوەی ( حوکمە ) کە پێناسەی کرد ( بریتیە بلە جێ بەجێ کردنی کۆمەلێک بنەما بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیەکانی هەموو لایەک ) .
وە هەروەها بەرێز ( م.ی.هاژە ختاب محمد ) پسپۆر لە بەرێوەبردنی بەبازارکردنی مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەددین کۆلیجی بەرێوەبردن و ئابووری و مامۆستا لە زانکۆی بەیان کۆلێجی بەرێوەبردن و ئابووری .تەوەری دووەم :
ئەم تەوەرە تیشکی خستە سەر سەرکردایەتی و توخمەکانی سەرکردایەتی چی یە و بەرپرسیارەتی سەرکردەی کارگێری چیە ؟ جگە لە چەمکە هەلەکانی سەرکردەی سەپێنراوە و تاک رەوی .
گرنگترین تەوەرەکاین م.ی.هاژە خەتاب محمد :
بەرێزیان بەرپرسیارەتی تاک و کۆمەل و سرکردایەتی کردنیان و بە دیهێنانی ئامانجە گشتیەکان )
سەرکردایەتی کارا : بریتیە لە کۆمەلێک یاساو رێسا کە ئامانجی بەدیهێنانی دلچنیایی و کارکردنە لە رێگای باشترین شیوازو کاریگەر .
کارو بەرپرسیارەتی سەرکردەی کارگێری :-
1-دروستکردنی وێنەیەکی تەواوو دروست بۆ دوا رۆژی دەزگا باشتر کە ئێستا پەیرەوی دەکات .
2-چەسپاندنی چەمکی پابەندبون و هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی تاک .
3-هەوڵدانی بە توانا و بەردەوام بۆ باشترکردنی کار .لە میانی وۆرک شۆپەکە چەندین پرسیارو تێبینی ئاراستە کران لە چۆنیەتی بنەمای ( سزاو پاداشت ) وە چۆن ئەم خاڵانە روبەروی حکومەت بکەین بەمەبەست بە توانا کردنی بەرێوەبردن .
وۆرک شۆپەکە کۆتایی هات بە پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین و بروانامەی بەشداربووان