لە ژێر چەتری یاسا زانکۆی تیشک / کۆلێژی یاسا ڕۆژی (30/4/2019) کۆنگرەیەکی نێودەولەتی چوارەمی ئەنجامدا کە چەندین مامۆستا و پسپۆران بەشداریان تێدا کرد ، لە ئەکادیمیانی عێڕاق و کوردستان و بیانی (وتەبێژی سەرەکی یەکەم پ.ی.د. مڕوان محمد محروس / پسپۆر لە یاسای دەستوری و یاسای کارگێڕی) ناونیشانی لێکۆڵینەوەکەی (بەرەپێدانی شێوازەکانی داد و پاراستنی ماف و ئازادی) .
وە هەروەها ووتەبێژی سەرەکی دووەم د.عثمان یاسین علی / پسپۆر لە یاسای کارگێڕی ، دکتۆرا لە فەلسەفەی ئیاسای گشتی ، ماستەر لە یاسای گشتی ، بەکەلۆریۆس لە یاسا .
ناونیشانی بابەتەکەی (پەرەسەندنی تەشریعی دادی کارگێڕی عێڕاقی و بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان).
(95) لێکۆڵینەوەری ئەکادیمی بەشداریان کردبوولە (30) زانکۆ لە عێراق و کوردستان وە چەندین ووڵاتی تر وەک (لیبیا ، مصر ، جەزائیر، ئوردن ، بەریتانیا ، بەحرەین) وە (67) لێکۆڵینەوە وەرگیرا لە میانی لێکۆلینەوەی یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی بەیان .
گرینگترین تەوەرەکانی کۆنگرە:
- تەوەری خوێندنی یاسا.
- تەوەری زانستە سیاسیەکان.
- تەوەری زانستی ئیسلامی .
گرنگی کۆنگرە :
- هەڵوێست لەسەر هۆیەکان و کەم و کورتی تەشریعی.
- کارکردن لەسەر شیکردنەوەی یاسایە جێبەجێکراوەکان و هەڵسەنگاندنیان و پێشکەشکردنی پێشنیار.
- هەڵوێست لەسەرت ڕێگاکانی بەهێزکردنی یاسا.
ئامانجەکانی کۆنگرە :
- چاندنی گیانی لێکۆڵینەوەی زانستی.
- هاندانی بەستنەوەیکانی زانستی لە نێو ئەکادیمیەکان.
- زانیاری زیاتر لەسەر ڕێگاکانی بەهێزکردنی یاسا بە شێوەیەکی باشتر.
- کارکردن لەسەر شیکردنەوەی یاسایە جێبەجێکراوەکان و هەڵسەنگاندنیان و پێشکەشکردنی پێشنیار.
- هەڵوێست لەسەر هۆیەکان و کەم و کورتی تەشریعی.
- لێکۆڵینەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە پەرەپێدانی یاساکان لە هەرێمی کوردستان.
- هاندانی گیانی یەکساینی ئایینی و دوورکەوتنەوە لە تاکڕەوی.
- بەهێزکردنی دەوری زانکۆکان لە کۆمەڵگا.
وە بەڕێزان (د.حنان علی) پسپۆر لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان وە (م.ی. الاء بهاء عمر) پسپۆر لەیاسای گشتی ، لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکی بەیان.
بەڕێز الاء بهاء بابەتێکی پێشکەش کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی (4) بە لێکۆڵینەوەیەەک بە ناونیشانی (پاراستنی کۆمەڵگا لە دژایەتی و قبوڵنەکردنی یەکتری لە ژێر ڕۆشنایی یاساکان و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان و هەڕێمیەکان)
گرنگی لێکۆڵینەوەکە :
گرنگی لێکۆڵینەوەکە دێت دوای زیاد پەرەسەندنی دژایەتی و یاکتر قبووڵنەکردن کە دیاردەیەکی ناشیرینە لە ڕووی سیسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئەم کارە دەکەوێتە ئەستۆی پسپۆران و بەرپرسن لە چۆنیەتی کارکردن بۆ نەهیشتنی ئەم دیاردەیە ، ئەمیش بە پەرەپیدانی کۆمەڵگا لە هەموو ڕووە کانی ژیانەوە
سوودی لێکۆڵینەوەکە :
بۆ چارەسەرکرنی بابەتەکانی کە لە سەرەوە باسکران وە لە کۆنگرەکەدا چەندین پرسیار و گفتووگۆ هاتنە کایەوە:
- ئامانج چیە لە دژایەتی و قبووڵنەکردنی یەکتری وە چیە ئەم گوتارانەی هەریەک لەم دوانە ؟
- قەبارەی کاریگەری ئەم گووتنانە چین؟
- ئەمانە چین ئەم دووریانەی پەرەی پێ دەسێنرێت ؟
- پارێزگاری کۆمەڵگا چیە ؟
- دیارترین ڕێکەوتنەکانی نێودەوڵەتی وهەرێمی چین ؟ وە ئەم ڕێگایانە چین بۆ ڕێگرتن لەم بابەتە؟
وە چەندین بابەت و لێکۆلینەوەکانی تر خرانە ڕوو و گفتووگۆی لەسەر کرا.