بەرێز د. کریم صالح عبدول سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە قوتابی / خوێندکار ( سجاد بشار) قوتابی قوناغی دوو بەشی ژمێریاری ، لە ئوفیسی تایبەتی خۆی ، پاش ئەوەی قوتابی ناوبراو داواکاری خۆی خستبوە ( صندوقى گياندن) و لە داواکەی ئارەزووی خۆی نیشان دابوو کەوا لە دوا رۆژ حەز دەکات ببێتە سەرۆکی زانکۆ .
وەبۆ ئەم مەبەستە بەرێز سەروکێ زانکۆ چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام دا بەمەبەستی شیکردنەوەی کار و ئەرکەکانی سەرۆکی زانکۆ وە چونیەتی راپەراندنی کارەکان، هاندی قوتابی تاوبراو بۆ بەدەست هینانی ئەم پوستە لەداهاتوو،
جێگای باسە زانکۆکەمان بایەخی تایبەت دەدات بە قوتابی / خوێندکار بۆ بە دسهینانی هەموو خواستەکانیان و پشکەوتنیان لە ژیان لە ناو زانکۆ ودەرەوەی زانکۆ