سەرۆکایەتی زانکۆی بەیان بە هەماهەنگی لەگەل لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی زانکۆی بەیان رۆژی ٣/٣/٢٠١٩ هەلسا بە ئەنجامدانی ئاهەنگی جەژنەکانی نەورۆزو ئادارو رۆژی زانکۆ لە باخچەکانی زانکۆ ژمارەیەکی دیاروبەرچاولە بەرپرسەکانی حکومی و حزبی ئامادەبوون . ئەم ئاهەنگە بە جاودێری وەزارەتی خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی بوو و بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی بالاوتوێژینەوەی زانستی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان . نوینەری بەرێز پارێزگاری هەولێر و سەرۆک زانکۆو پەیمانگە و نوێنەریان و چەندین بەرێوەبەری قوتابخانەکانی ناو شار .وە لە میانی ئاهەنگەکە دا کە دوو رۆژ دەخایانێت ٣/٣/٢٠١٩- و ٤/٣/٢٠١٩بەردەوام دەبێت . چەند پێشانگاو کەلوپەلی فۆلکلۆری و خواردەمەنی رەسەنی کوردەواری پێشکەشکراو بە گۆرانی و هەلپەرکێ و کردنەوەی ئاگری نەورۆز .