ناونیشانی سمینار (پێشکەوتنەکانی مۆدێرن لە پێناسەی کریار "خوێندنی یاسایی"

BNرۆژی دووشەممە لە رێکەوتی (٢٨/١٠/٢٠١٩) زانکۆی بەیان لە درێژەی کاروچالاکیە ئەکادیمیەکانی سمینارێکی رێکخست بۆ بەرێز (د. محمد احمد حدریس رمضان)  لە ژێر ناونیشانی (پێشکەوتنەکانی مۆدێرن لە پێناسەی کریار "خوێندنی یاسایی") بە ئامادەبوونی بەرێزان راگرانی کۆلێژ و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیێکی زۆری مامۆستای زانکۆ، لە سەرەتای سمینارەکەدا، بەرێز پێشکەشکار ۆێناسەی کریاری کرد بەوەی یەکێکە لە پێناسە مۆدێرنەکان و لە سەرەتای هاتنە کایەوەی لەسەرەتای سەدەی بیستەم، ئەو دەستەواژەیە پەرەی پێدراوە و گەشەی سەندووە لە نێوان وڵاتاندا.

گرنگترینەکانی سمینار:

-  سەرهەڵدانی پێناسەی کریار

- پێناسەی پوختی کریار، بریتیە لەوەی کە مررۆڤ ئەو کەرستانە دەکرێت کە پیویستی پێیانە، هەروەها پێناسەی کریار (کرین) و بگرێبەستی کرین کورتدەکرێنەوە بۆ( مرۆڤ، گرێبەستی فرۆشتن، شتومەکی گویزراو، شتومەکی بێ خزمەت، شتومەکی کە پیویستن بۆ نیازەکانی تاک).

- پیناسەی تەواوی کریار/ کریار هەموو کەسێکی سروشتی و بیرۆکەیی کە بۆ بەدەستهێنانی نیازی کۆمەڵایەتی و تاکی یان بۆ نیازمەندی تایبەت بەکارێک، کە پەیوەستە بە کار و پێشەی خۆی، شتومەکیک یان کەرستەیێک بەدەست دەهێنێت  

-  پیناسەی کریار (کرین) لە هەندی یاساکانی عێراقی و میسری و ئینگلیزی.

ئامانجی سمینار: سمینارەکە توانی گرنگترین و نوێترین زانیاری پێشکەش بکات لەسەر پێناسەی کریار، لەسەرەتای هاتنە کایەوەی ئەو دەستەواژەیە تاکۆ ئێستا. باسی چەندین یاسای گرنگ کرا کە لە سەردەمی جیا جیا لەسەر ئەم دەستەواژەیە بەکارهاتوون.

گرنگی سمینار: بەرێز پێشکەشکار روونی کردەوە کە هەموومان بەشیوەیێک لە شێوەکان کریارین لە ژیانی رۆژانەماندا و پێویستیشمان بەم کارە هەیە بۆ گوزەراندنی ژیانی رۆژانەی خۆمان.