بابەتی وۆرکشۆپ / فێرکردنی بەخۆشی لە خوێندنی زمان

Eلە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨/١١/٢٠١٩ زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی رێکخست لە ژێر ناونیشانی (فێرکردنی بەخۆشی لە خوێندنی زمان) بە سەرپەرشتی بەرێز (د. محمد سلمان منصور). بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مەسیح ئاودەل) و راگرانی کۆلیژ و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیێكی زۆری مامۆستایانی زانکۆی بەیان.

بەرێز (د. محمد سلمان منصور) تیشکی خستە سەر باسکردنی ووشەی (فێرکردنی بە خۆشی) بەوەی کە یەکەمجار (روبرت هیمان) لە ساڵی ١٩٧٣ ئەم دەستەواژەی بەکارهێنا. گرنگی (فێرکردنی بە خۆشی) لەوەدایە کە یارمەتی قوتابی دەدات کە وانەکان بە روونی تێبگات و هیچ هەست بە گرانی نەکات لە خۆئامادەکردنی بۆ وانەکانی زانکۆ.

گرنگی ئەو بابەتە لەوەدایە کە دەتوانرێت ب هەموو بەشەکانی زانکۆ بەکاربهینرێت، وەک: زمان و وەرگێران، یاسا، بەرێوەبردن و ژمێریاری، بازرگانی، میدیا...هتد. گرنگترین بەشەکانی ئەم وۆرکشۆپە پێکهاتبوون لە باسی مێژووی بابەتەکە، لایەنە باشەکانی ئەم تیۆریە، شارەزایی مامۆستا لە بەکارهێنانیدا.

 

 

لە کۆتاییدا، گفتوگۆ کرا لە نێوان ئامادەبووان و بەرێز پێشکەشکاری وۆرکشۆپ و دوای کۆتاییهاتنی وۆرکشۆپ. بەرێز سەرۆکی زانکۆ بروانامەی رێز لێنانی بەخشیە بەرێز پێشکەشکاری وۆرکشۆپ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ژیانی ئەکادیمیدا.

 








---------------------------------------------------------------------------------------------------------

Name: Dr. Mohammad Salman Mansoor

Mobile Phone: 07701005471- 07511454684

Email: mohammad.almahmood@bnu.edu.iq