بەشداریکردنی زانکۆی بەیان لە (دیداری زانکۆکانی هەولێر)ی رێکخراوی چاوی زانکۆ و سندوقی نیشتمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی،

 

chazبەشداریکردنی زانکۆی بەیان لە (دیداری زانکۆکانی هەولێر)ی رێکخراوی چاوی زا 

و سندوقی نیشتمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زانکۆکانی هەولێر لە ژێر ناونیشانی (پرۆژەی یاسای نوێنەرایەتی قوتابیان/خوێندکاران، مۆدێلی نوێی پێشنیارکراو، گرینگی و پێوەرەکانی سەرکەوتنی

رۆژی سێشەممە کە دەکاتە (٢٣/١/٢٠١٩) لێژنەیێک لە زانکۆی بەیان کە پێکهاتبوون لە ( نوێنەری زانکۆ مامۆستا وژار فەهری و سەرۆکی یەکێتی قوتابیان، قوتابی شیمال و سەرۆکی بەشی راگەیاندن عەممار قاسم) بەشداریان کرد لە دیداری زانکۆکانی هەولێر لە ژێر ناونیشانی (پرۆژەی یاسای نوێنەرایەتی قوتابیان/خوێندکاران، مۆدێلی نوێی پێشنیارکراو، گرینگی و پێوەرەکانی سەرکەوتنی).

ئەم دیدارە پێکهاتبوو لە چەندین پانێڵ کە گفتوگۆی ئەکادیمی و زانستی لە نیوان پانێڵستەکان و ئامادەبووان کرا.

پانێڵەکان بەم شێوەیە بوون:

پانێڵی یەکەم: بەهێزکردنی سەرکردایەتی لە زانکۆکانەدا. 

پانێڵیست: خاتوو د.چنار سەعد عبدللە، خاتوو ڤیان محمود زامدار، بەرێز کامران محمد پاڵانی

پانێڵی دووەم: رۆڵی زانکۆ لە ژیانی گشتیدا.

پانێڵیست: دکتۆر کرمانج عوسمان، بەرێز مسلیم عبدللە قەسرێ

راوند تەیبل: دەستپێکردنی گفتوگۆ لە نێوان بەشداربووان 

پانێڵی سێێەم: دەرئەنجام و راسپاردە.لەم دیدارەدا مامۆستا وژار نوێنەری زانکۆی بەیان باسی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئاستی قوتابیانی کرد، رایگەیاند کە دەبێ ئێمە هەر لە قۆناغی بەکالۆریۆس، قوتابیەکان هانبدەین کە توێژینەوە بنووسن وەک بەشێك لە خوێندنی ساڵانە، هەروەها داواشی کرد کە سیستەمی تاقیکردنەوەکان دەستکاری بکرێت بەوەی کە قوتابی تەنها پشت بە نمرەی تاقیکردنەوەکان نەبەستێ، دەبێ نمرەکان لەسەر سمینار و راپۆرت و گفتوگۆی ناو هۆڵەکانی خوێندن

دابەشبکرێ، بەمەش تواناکانی قوتابی لە رووی بەدواچوون و توێژینەوەی زانستی و گفتوگۆی ئاکادیمییانە بەرزتر دەبێ