سەردانی بەرێز کونسوڵی کۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ زانکۆی بەیان

USAرۆژی سێشەممە رێککەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ بەرێز کۆنسوڵی  گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرێز (ستێڤن فاگین) بە یاوەری هەر یەک لە بەرێز (ئادریان ج.پرات) بەوێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکان و بەرێز (رێڤینگ مزوری) راوێژکاری خوێندنی باڵا لە کسەردانی زانکۆی بەیانیان کرد، کەی خۆشیەوە لە لایەن هەریک لە بەرێزان (د. عبدالسلام محمد سعید الحیالی) بەرێز (د. حسام الدین محمد سعید الحیالی)، بەرێز (مامۆستا قوتەیبە طارق محمد سعید)، بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د.. فواد مولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری زانستی سەرۆکی زانکۆی (د. بەنگین مەسیح ئاودەل)،و بەرێز عبدالرحمن صالح ئەمین بەرێوەبەری گشتی زانکۆ ومامۆستا (وژار فەهری سعدی) بریاردەری بەشی پەیوەندییە نێوەدەوڵەتیەکان. 


لە کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی ئەکادیمی زاکۆ و بەرێز کۆنسوڵی گشتی، سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فوئاد مولود شەریف) بەرنامە و پیلانی زانکی بەیانی روونکردەوە، هەروەها پیلانی ساڵانی ئایندەی زانکۆ باسی لێوەکرا. بەرێز سەرۆکی زانکۆ جەختی کردەوە سەر دروستکردنی بینای نوێ بۆ زانکۆ هەروەها ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئەم ساڵ لە زانکۆدا، لەلای خۆشێەوە بەرێز کۆنسوڵی گشتی خۆشحالی خۆی دەربری بە بەرنامە ئەکادیمیەکانی زانکۆ و پیلانی زانکۆ بۆ ساڵانی داهاتوو، هەروەها بە هەبوونی قوتابی نێودەوڵەتی لە زانکۆی بەیان. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان کردە سەر هاوکاری و پەیوەندی زیاتر لە نێوانیان لە بواری خوێندن و ئەکادیمی، بەرێز کۆنسۆڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیی خۆیی دەربری بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆر هاوکاریەک لە پێناو بەروپێش بردنی ئاستی خوێندنی قوتابیەکان. 

 

لە دوای کۆبوونەوەکە، بەرێز کۆنسۆلی گشتی سەردانی ناو بینایەی زانکۆی کرد. دواتر لە کتێبخانەی گشتی زانکۆ کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ قوتابیانی زانکۆ کرد، گفتوگۆیێکی کراوە کرا لەگەڵ قوتابیان، بەرێز کۆنسول خۆشحالی خۆی دەربری بەوەی کە ژمارەیێکی زۆر قوتابی دەتوانن بە زمانی ئینگلیزی قسە بکەن و گەشبینن بە داهاتووی خۆیان. دواتر بەرێز کۆنسول وەڵامی پرسیارەکانی قوتابیانی دایەوە بە خۆشحالییەوە. 

 

 


لە کۆتاییدا لەلایەن دەستەی ئەمیندارانی زانکۆوە لۆگۆی زانکۆ پێشکەشکرا بە بەرێز (کۆنسوڵی گشتی) و بەرێزیان بە خۆشحالیەوە قبوڵیکرد، دواتر سەرۆکی زانکۆ بەرێز (فوئاد مەولود شەریف) زۆر سوپاسی بەرێز کۆنسوڵی گشتی (ستیڤن ڤاگین) بۆ هاتنی بۆ زانکۆ و پاڵپشتی تەواوی بۆ بەروە پێشچوونی پرۆسەی ئەکادیمی.