قوتابیانی بەشی یەکەمی پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان سمینیاریان پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی ( بیرمەند تۆماس هۆبز)

لەژێر یاداشت و سەرپەرشتی دکتۆرە (سۆلاڤ عبدوللە حمە رەشید)rel راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی بەیان، وە لە درێژەی چالاکیە ئەکادیمی و توێژینەوەکانی بەشی پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی. بەرێزان ( هیام عبدالستار- محمد خضر) قوتابیانی بەشی یەکەمی پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان سمینیاریان پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی ( بیرمەند تۆماس هۆبز). لە سمینارەکەدا باس لە ژیانی و گرنگترین بابەتەکانی سیاسی و ئابووری (تۆماس هۆبز) کرا.

 

پێشکەشکاران باسیان لە گرنگترین پێشنیارەکانی فکری و سیاسی (تۆماس هۆبز)یان کرد و ئاماژەیان بە گرنگترین سیستەمەکانی سیاسی کرد کە بە باشترین شێوە دەکرێ بەکاربهێرێت لە کۆمەڵگای مرۆیی. هەر لەسەر ئەم بابەتە چەندین تیۆری دانراون لەلایەن بیرمەندان و یەکێک لەوان بیرمەند (تۆماس هۆبز).