رۆژی دووشەممە رێککەوتی ١٧/٢/٢٠٢٠ لەژێر چاودێری بەرێز(د.سۆلاڤ حەمە رەشید ئەحمەد) راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، قوتابیانی بەشی یاسا بەرێزان ( عمر ئەمیر – رایان ئیسماعیل) سمینارێکیان پێشکەشکرد لە کتێبخانەی زانکۆ لە ژێر ناونیشانی (کوشتنی بە ئەنقەست) لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستا ( الاء بها عمر)، قوتابیان جەختیان کردە سەر پرسی جەوهەری تاوانی (کوشتنی بە ئەنقەست) و چۆنیەتی مامەڵەکردنی دادگا لەگەل ئەم پرسە هەروەها باسیان لە یاسای سزادانی عێراقی کرد بۆ سزادانی تاوانبار بەپێی ماددەی ٤٠٥ی ١٩٦٩ و یاسای سزاکانی هەرێمی کوردستان. لە درێژەی سمیناردا، باس لە هۆکارەکانی توندترکرندی سزا بۆ تاوانبار کرا بە پیی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی. قوتابیان توانیان ئاماژە بکەن بە ئاماری ساڵی (٢٠١٧-٢٠١٨-٢٠١٩) بۆ کوشتنی بە ئەنقەست لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا بەرێز راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان سوپاسی هەردوو قوتابی کردوو و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست لە ژیانی ئەکادیمیان.