رۆژی سێ شەممە کە دەکاتە رێککەوتی 2020\2\20 قوتابیانی بەشی یاسا بەسەرپەرشتی بەرێز (د. محمد احمد رمضان) سەرۆکی بەشی یاسا سەردانی (وەزارەتی داد) یان کرد و لەلایەن برێز وەزیری داد (فرسەت ئەحمەد) و ژمارەیێك لە بەرێوەبەردان گشتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای هەرێم بەرێز دادوەر (د. سەردار یاسین حمە ئەمین) و راوێژکاری ئەنجوومەنی شورا بەرێز ( هەوار غازی صدیق) پێشوازیان لێکران. ئامانج و مەبەستی ئەم گەشتە بۆ زیاتر پتەوکردنی خوێندنی تیۆری یاسا لە رێگای وانەی پراکتیکەکانەوە و هاندانی قوتابیان بۆ زیاتر ئاشنابوون بە رێکارە یاسایەکان و هونەرەکانی دادبینی. هەروەها قوتابیان ئامادەی دانیشتنەکانی دادبینی ئەنجومەنی شورای هەرێم بوون و سەردانی (دادگای بەرزفت و دەزگای وەقایعی کوردستان) یان کرد، شێکردنەوەیەکی رێکارە یاسایەکانی بڵاوکردنەوەی یاسا بۆیان پێشکەش کرا.