کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ لەگەڵ لیژنەی باڵای خوێندنی ئلیکترۆنی

  ژووری ئۆپەراسیۆنی زانکۆی بەیان کۆبوbnu Eونەوەیێکی ئۆنلاینی رێکخست لە رێگەی بەرنامەی (Zoom Meeting)،  بەسەرپەرشتی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د فؤاد مەولود شەریف) و بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ (د. بەنگین مەسیح ئاودەل) لەگەڵ ئامادەبوونی بەرێزان راگرانی کۆلێژ و سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی بەیان. کۆبوونەوە دەستیپێکردن لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆ، هیوای خواست کە هەموو لایەک لە سەلامەتیدابن و دوور بن لە بەرکەوتن بە نەخۆشی کۆرۆنا.
لە درێژەی کۆبوونەوەدا، باس لە دواین پێشهاتەکان و بریارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا سەبارەت بە خوێندنی ئەم ساڵ. هەموو مامۆستایانی زانکۆ راوسەرنجی خۆیان لەمەر ئامادەبوونیان بۆ هەر ئەگەرێک خستەروو و سەرۆکی زانکۆ جەختی کردەوە کە دەبێت هەنگاو بە هانگاو لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەرەوپێش بچین. لە کۆبوونەوەکەدا بریاردرا بەهەبوونی هەماهەنگی لەنێوان سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی بۆ ئەوەی هەرچی زوتر ئامادەکاری بکرێت بۆ بەردەوامی خوێندنی ئەم ساڵ. وا بریارە کە هەموو بەشەکانی زانکۆ ئامادەکاری خۆیان تەواو بکەن پیش ١٨/٤/٢٠٢٠ بۆ ئامادەبوون بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی، ئەمەش بە سەرپەرشتی بەرێز سەرکی زانکۆ و بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەرێوەدەچێت.