زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی پێشکەشکرد لەژێر ناونیشانی (Google Interactive Online Program)

it workshopلەژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەریز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف) لە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٦/٥/٢٠٢٠، بەرێز (محمد سەردار)  مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر وۆرکشۆپێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی ((Google Interactive Online Program)) کە ئەمەش بەشێکیە لە چوارچیوەی خوێندنی ئۆنڵاین کە ئێستا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پەیرەو دەکرێت. بەرێز مامۆستا (محمد سەردار) تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم بەرنامەیە بەوەی کە دەتوانرێت لە رێگەی ئەم بەرنامەیەوە ڤیدیۆی راستەوخۆ دروستبکرێت بۆ پێکەشکردنی هەرجۆرە چالاکیێک، هەروەها دەتوانرێت وەکو بەرنامەکانی تریش، دابەزێنرێتە سەر مۆبایلە زیرەکەکان. جیاوازی ئەم بەرنامەیە لەگەڵ بەرنامەکانی تر بریتیە لەوی کە کاتی ئەم بەرنامەیە دیاریکراو نیە، بەو مانایە دەتوانی بەپێی پێویستی کاری لەسەر بکرێت. جیاواز لە بەرنامەی ZOOM کە کاتەکەی دیاریکراوە و ناتونرێت بەپێی پێویستی وانە و وۆرکشۆپی لەسەر بکرێت. پێش دەستپێکردنی خوێندنی ئۆنلاین لەسەرتاسەری جیهان، رێژەی بەشداربوون لەم بەرنامەیەدا تەنها (١٠٠) کەس بوون، بەڵام لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و زیادبوونی خواستی قوتابیان و ناوەندە ئەکادیمیەکانی جیهان بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی، ژمارەی بەشداربووان لەم بەرنامەیەدا بۆ (٢٥٠) کەس بەرزبووەوە، ئەمەش بۆ کارئاسانی زیاتری قوتابیان و بەشداری کردنیان لە وانەکانیان، هەروەها مامۆستایان دەتوانن وانەکانیان خەزن بکەن و بینێرن بۆ Google Drive کە لەگەڵ قوتابیان بەشی بکەن.