وۆرکشۆپ لە زانکۆی بەیان لە ژێر ناونیشانی( تایبەتمەندی پێشكەوتوو لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ پاڵپشتی خوێندنی ئەلیکترۆنی)

bniبە ئامادەبوونی بەرێز جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران (دکتۆر حسام الدین محمد سعید الحیالی) و بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف) و بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ( د. بەنگین مەسیح ئاودەل)، هەروەها بە ئامادەبوونی رێژەیێکی زۆر لە مامۆستایان لە ناوخۆ و دەرەوەی زانکۆ، هەروەها بەشدرابوونی مامۆستایانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان. رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ١٣/٥/٢٠٢٠ وۆرکشۆپێک پێشکەشکرا لە رێگەی بەرنامە (google meet)  لە ژێر ناونیشانی (تایبەتمەندی پێشكەوتوو لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ پاڵپشتی خوێندنی ئەلیکترۆنی) بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستای یاریدەدەر (سەفا عبدالوەهاب) مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر.
ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بریتیبوو لە دەستنیشانکردنی ئەو فاکتەرە گرنگانەی کە لە خوێندنی ئەلیکترۆنیدا بەدی دەهێن، وەک بەکارهێنانی کاتی زیاتر و سوود وەرگرتن لەکات، هەروەها کەمکردنەوەی بەکارهێنانی لاپەرەی نووسین کە رۆژانە مامۆستایان و قوتابیان بەکاریدەهێنن، هەروەها باس لە تەگەرەکانیش کر وەک بەشێکی تری خوێندنی ئۆنلاین، وەک دروستبوونی کێشە بۆ هەندێک لە قوتابیان لەسەر بەکارهێنانی و هەروەها نەبوونی پاڵپشتی معنوی بۆ قوتابیان. بەرێز مامۆستا (سەفا) تیشکی خستە سەر چەند بەرنامەیێك بۆ کارئاسانی لە پێشکەشکردنی وانەکان:
یەکێک لەو بەرنامانە بریتیە لە بەکارهێنانی بەرنامەی  (Power Point)  کە ئەمە یارمەتی زۆری مامۆستا دەدات بەوەی کە دەتوانێت لە وانەکاندا ڤیدیۆ بەکاربهێنێت بۆ کارئاسانی زیاتری قوتابیان. هەروەها بەکارهێنانی بەرنامەی  (Microsoft Whiteboard)  کە پیویستە ناوی بەکاربەر تۆمارکرابێت پێش کارپێکردنی.
لە کۆتاتیی وۆرکشۆپدا، راوبۆچوون لەنێوان مامۆستای پێشەشکار و ئامادەبووان کرا.

 

nbv