وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆکان دیاریکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆکان دیاریکرد.

b

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە کە خوێندنی زانکۆکان لە بەرواوری ٣٠/٥/٢٠٢٠ کە دەکاتە رۆژی شەممە دەستپێدەکاتەوە ئەگەر بارودۆخی تەندروستی بەمشێوەیەی ئێستا بێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی خوێندنی ئۆنلاین کە پێشتر بریاری لەسەردرابوو. هەر لەم سۆنگەیەوە، زانکۆی بەیان داوا لە قوتابیانی خۆشەویست دەکات کە بگەرێنەوە زانکۆکان بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیەکان بۆ پاراستنی هەموو لایەک. 
هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان دەخوازین.