پەیامى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەى چارەنوسى پڕۆسەى ئەمساڵى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان لەهەرێمى کوردستان

رب

پەیامى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەى چارەنوسى پڕۆسەى ئەمساڵى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان لەهەرێمى کوردستان

مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانی ئازیزی زانکۆکانی کوردستان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا ...

سەرەتا لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانتان لێدەکەم، هیوای تەندروستی باش بۆ هەمو لایەکتان دەخوازم و هەروەها هیوام وایە کوردستانەکەمان بەرەو ئارامی و سەقامگیری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی زیاتر هەنگاو بنێت، وەک دەزانن بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای گشتگیری کۆرۆنا و لێکەوتەکانی و ڕێککارە خۆپارێزیەکان و گرفت و قەیرانی ئابوری، هەرێمەکەمان بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم قۆناغەدا هەوڵی داوە بەڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و سایکۆلۆجی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و پاراستی بەرژەوەندی گشتی چارەسەری واقیعی و گونجاو بۆ پاراستنی خوێندنی ئەمساڵ بدۆزینەوە، لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی تایبەتی مامۆستایانی ئازیز و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستان بکەم کە لەم قۆناغەدا سەرباری قەیران و گرفتەکان توانیان بە گیانی لە خۆبردوویی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی هاوکاری پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بکەن.

هەر وەک پێشتر لە ئەنجومەنی وەزارەت بڕیارمان دابو کە ئەگەر دۆخی تەندروستی هەرێمەکەمان لەبار بێت ئەوا لە ٣١/ ٥/٢٠٢٠ دەرگای کامپەسی زانکۆکان بکەینەوەو بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدەین، بەڵام بەداخەوە دواگۆڕانکاریەکانی دۆخی تەندروستی و ڕێنمایی و ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی پێمان دەڵێن کە لە ئێستادا ناتوانین دەرگای کامپەسەکانی خوێندن بکەینەوە، بەتایبەت قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکان لە شار و شارۆچکەو شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانەوە دێن و لە نێو بەشە ناوخۆییەکاندا نیشتەجی دەبن، هەر بۆیە لەئێستادا 

پەیامى وەزیرى خوێندنى باڵا