زانکۆی بەیان کۆبوونەوەیێکی خێرای ئەنجامدا سەبارەت بە بریارەکای خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی

bnu

لەسەر دواین بریارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجوومەنی زانکۆی بەیان رێککەوتی ٢٩/٥/٢٠٢٠ کۆبوونەوەیێکی ئەنجامدا کە باس لە گرنگترین بریارەکان بکرێت. دوای ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن لەلایەن سەرۆک بەشەکانی زانکۆ، مامۆستایان و لیژنەوی بەرێوەبردن، بەو ئەنجامە گەیشتن کە دەبێت هەنگاوەکان بەپێی بریارەکانی وەزارەت بێت و مافی قوتابیش پێشەڵنەکرێت، هەروەها جەخت کراوە سەر پاڵپشتی کردنی بریارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کارپێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ پەیوەندیکردن بە قوتابیانەوە بۆ ئەوەی کە هەموو هەنگاوەکانی کە لەسەریانە بۆ ئەو ساڵی خوێندن جێبەجێبکرێن هەروەها وەڵامی هەموو داواکاریەکانی قوتابیانیش بدرێتەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بریاری دا کە ئەم ساڵی خوێندن کۆتایی پێهاتووە و قوتابیان لەسەر ئەنجامی وەرزی یەکەم هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.