لە زانکۆی بەیان، رێزگیرا لە بەشی یاسا و زمانی ئینگلیزی

bnuلە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە کە دەکاتە رێککەوتی ٦/٢٠/٢٠٢٠، سەرۆکی زانکۆی بەیان، بەریز (د. فوئاد مەولود شەریف) بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەرێز (د. بەنگین مەسیح ئاودەل)، هەروەها بەرێز راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان، رێز گیرا لە بەرێز (د. محمد ئەحمەد رەمەزان) سەرۆکی بەشی یاسا بەهۆی ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی کە بەرێزیان ئەنجامیان داوە لە بەشی یاسا و بەردەوامی چالاکیەکان لەو بەشەدا. هەروەها رێزگیرا لە بەشی یاسا بە شیوەیێكی گشتی، کە ئەمەش لە ژێر سەرپەرشتی بەرێز (د. سۆلاڤ عەبدوڵا حمە رەشید)  راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپی ئۆنلاین. دواتر رێزگیرا لە بەرێز (م. هێرۆ خورشید حەسەن) مامۆستا لە بەشی زمانی ئینگلیزی لەسەر بەردەوامی و پێشکەشکردنی هەموو تواناکانی بۆ خوێندنی ئونڵاین.

 

bnu