زاکۆی بەیان بەشداریکرد لە سیمپۆزیومی زانستی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەربارەی بەکار‌هێاننی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە عیراق و باندۆرەکانی لەسەر گەشەسەندنی زانستە مرۆییەکان

bnuئەم کۆرسە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو (سێشەم ١٨/٨، چوارشەم ١٩/٨/٢٠٢٠) بەرێز دکتۆر (محمد ئەحمەد رەمەزان) سەرۆکی بەشی یاسا لە زانکۆی بەیان، هەروەها بەرێز دکتۆرە (ناسک ئیسماعیل) بەشداریان تێیدا کرد بە نوێنەرایەتی زانکۆی بەیان. ئەم کۆرسە لە لایەن (سەنتەری ئەل ئەلامێین بۆ خوێندنی باڵا) رێکخراو، ئەو سەنتەر زانستیە تایبەتە بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا).
زیاتر لە (١٨٠) کەسایەتی ئەکادیمی لا ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لەم کۆرسەدا بەشدار بوون، کە پێکهاتبوون لە مامۆستایانی زانکۆ، پارێزگارانی مافی مرۆڤ، کەسانی ئەکادیمی لە وەزارەتی خوێنندی  باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق. هەروەها راگرانی هەنێدک لە زانکۆکانی عێراق وەک زانکۆی (بەغداد، ئەل موستەنسیریە، قادسیە، ئەل نەهرێین) لە ماوەی دوو رۆژی بەشداریکردن لەو کۆرسەدا، چەندین توێژینەوە و بابەتی گرنگ باسکران لەسەر خوێنندی ئەلیکترۆنی، ئەو بەربەستانەی کە دروست بووینە لە بەکارهێنانی خوێنندی ئەلیکترۆنی و چارەسەرکردنیان، هەروەها باسکردن لە بەرەوپێشبردنی خوێنندی ئۆنڵاین.
بەرێز دکتۆر( محمد ئەحمەد رەمەزان) لە اموەی بەشداریکردنیدا دوو بابەتی گرنگی وورژاند، یەکەم: لە رۆژی یەکەمدا باسی لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و تاقیکردنەوە ئەلکیکترۆنیەکان کرد. لە رۆژی دووەمدا باسی لە کۆمەڵێک بابەت کرد وەک، گونجاندنی سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی بەیان، هەروەها بەرەسمی ناساندنی ئەو بروانامەی کە قوتابیان وەریدەگرن و کۆمەڵێک باسی گرنگی تر لەسەر زانکۆ و خوێندنی ئەلیکترۆنی. 
لو کۆتاییدا، کۆرسەکە بە گفتوگۆیەکی کراوانەی ئەکادیمی کۆتایی پێهات لەلایەن بەشداربووانەوە، هەروە داواکرا لەبەر گرنگی ئەو بابەتانەی کە باسیان لێوەکراوە، هەموو ئەندامانی کۆرس و بەشداربووان داوایان کرد ئەم کۆرسە بکرێتە کتێب و بڵاوبکرێتەوە

 

bnu

bnu