یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆی بەیان

bnuزانکۆی بەیان  بە هاوکاری یەکێتی قوتابیانی زانکۆ ، ڕۆژی شەممە 29 / 5 / 2021 ، دوا یاری پاڵەوانێتی تۆپی پێی قوتابیان لە نێوان هەردوو (بەشی  ژمێریاری قۆناغی 4 ) بەرامبەر (بەشی یاسا قۆناغی 1) و بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی بەیان (پ.ی.د. فواد مولود شەریف) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان (د.محمد احمد رمضان)  ئەنجامدرا ، لە ئەنجامدا تیپی (بەشی ژمێریاری 4) بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوت بەسەر تیپی (بەشی ژمێریاری1) دا . 
دواتر بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و بەرپرسی یەکێتی قوتابیان چەندین خەڵاتیان پێشکەش بەهەردوو تیپەکە کرد ، لەوانە ( میدالی بۆ هەموو یاریزانان ، جامی پلەی یەکەم ، جام بۆ خاوەن پلەی دووەم ، هەروەها جامی گۆڵکەری یەکەمی خولەکە ، جامێکی تر بۆ باشترین یاریزانی خولەکە ، و جامی کۆتایی بۆ باشترین گۆڵچی ).

شایانی باسە پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی بەیان  لە 23 ی شوباتی 2021 دا دەستی پێکرد  به به شداری( 8 ) تیپ لە هەموو کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ که  بۆ  بەدەستهێنانی نازناوەکە .

bayan universitybayan universitybayan universitybayan university