زانکۆمان بەشداری توێژینەوەیەکی کرد بە ناونیشانی (ئەرکی دەوڵەت لە بوواری مافی مرۆڤ شەڕی دژی تیرۆر) کە بەڕێز (د. محمد احمد رمضان) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان پێی هەڵسابوو ، لەم گفتووگۆیە زانستیەی کە زانکۆی موسڵ و زانکۆی القاسم الخضراء و تۆڕی سویدی عێڕاقی بۆ خوێندن / زانکۆی لۆندی سویدی لەڕێگای بەرنامەی Google meet ڕێکخرا ، کە ڕۆژی (14/6/2021) ئەنجامدرا لەژێر ناونیشانی (ئەرکی دەوڵەت لە بوواری مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆر) ئەرکی کارەکانی مافی مرۆڤ و پێداویستیەکانی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و پاراستنی ماف و بەتواناکردنی ماف و چاودێری مافەکانی مرۆڤ ... کۆتایی بە چەند دەرئەنجام کە یەک ڕابوون لەسەری درا.
وە لەدواییدا پرسیار و گفتووگۆ کرا وە چەندین بەشداربوو بەشداریان کرد لە زانکۆکانی ناوەوە و دەرەوەی عێڕاق و شارەزایانی دژە تیرۆر و مافی مرۆڤ لە کوردستان – عێڕاق و چەندین وڵاتی عەرەبی و ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆکەمان ، وە ماوەی (2،30) خولەکی خایاند .