زانکۆی بەیان  پێویستی بە مامۆستایان هەیە

bnu زانکۆی بەیان  پێویستی بە مامۆستایان هەیە لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا بۆ وانەوتتنەوە لە بەشە زانستیەکان بە شێوازی میلاک (هەمیشەیی)، بەپێی مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ، عێڕاق .

- پسپۆریە پێویستیەکان :-

ا- زانستەکانی کۆمپیوتەر .

ب- یاسا .

پ- پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان .

ت- ژمێریاری.

ج-کارگێڕی کار.

چ-زمانی ئینگلیزی .

ح-زمانی عربی .

خ- زمانی کوردی .

2- مەرجەکانی پێویست :-

ا-  پێشکەشکار پەیوەندی و پابەندی دەوامی لە کەرتی گشتی (حکومی) نەبێت ، یان ڕەزامەندی خواستن (اعارة) ی ڕاژەی یان مۆڵەتی بێ موچەی هەبێت لە شوێنی کارکردنی .

ب- بڕوانامەکەی ئەکادیمی باڵا بێت و ڕێژەی نمرەی بەکەلۆریۆس لە 60% کەمتر نەبێت بۆ ئەوانەی  هەڵگری بڕوانەمەی ماستەرن دوای بەرواری 24/1/2012.

پ- بڕوانامەی نازناوی زانستی یەکێک لە زانکۆ یان پەیمانگە باوەڕ پێکراوەکان هەبێت تاکو بەرواری 24/1/2012 ، وە دوای ئەم بەروارە دەبێت نازناوی زانستی لەناو هەرێم بەدەست هێنابێت .

ت-  بڕوانامەی وانەوتنەوەی هەبێت لە یەکێک لە زانکۆ یان پەیمانگە باوەر پێکراوەکان تاکو بەرواری 31/8/2015 ، وە دوای ئەم بەروارە دەبێت نازناوی زانستی لەناو هەرێم بەدەست هێنابێت .

مەرجی وەرگرتنی نازناوی زانستی لەناو هەرێم :

یەکەم : بڕوانامەی وانەووتنەوەی لە یەکێک لەو زانکۆ یان پەیمانگەیانە بەدەست هێنابێت کە باوەڕپێکراوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەناو هەرێمی کوردستان .

دووەم : بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەکادیمی ئایەلتس ( IETS)ی هەبێت و نمرەی لە (5) پێنج نمرە کەمتر نەبێت ، یان بڕوانامەی تۆفڵ (TOEFL-IBT) ی هەبێت و نمرەی لە (56) پەنجا و شەش یان PBT لە( 495) یان PTE) ) کەمتر نەبێت لە (47) ، وە هەریەکەیان لەناو هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت یان لە یەکێک لەم ووڵاتانە : وڵاتە یەکگڕتوەکانی ئەمریکا ، بەریتانیا ، کەنەدا ، ئوستوڕالیا ، کە ماوەی دوو ساڵ زیاتر تێپەڕ نەبووبێت لە ڕۆژی دەرچوونی .

بۆ پڕسیارکردن و ناردنی CV  لە ڕێگای ئەم پۆستە ئەلێکتڕۆنیە دەبێت : jobd@bnu.edu.iq

07500166590 --- 077214980200