( زانكوى به يان به شدار دەبێت له كوبوونه وه كى فراوان له وەزاره تى خوێندنى باڵا وتويژينەوەى زانستى تايبه ت به رينماييه كانى وه رگرتنى قوتابيان/ خويندكاران له زانكۆ وپه يمانگه تايبەتەكان)

bnuزانكومان به شداريكرد ، ئه مڕۆ سێ شەممه ٢٤/٨/٢٠٢١ ، له كوبوونه وه يه كى فراوان له وه زاره تى خويندنى بالا وتويژينه وه ى زانستى له هەرێمى كوردستان _عيراق بەسه روكايه تى ماموستا ابراهيم رشيد به رێوەبەرى خوێندنى تايبەت له وەزاره ت وئه م به رێوەبەراتیيه سەرپرشتى لەسەر زانكۆ وپه يمانگه تايبه ته كان دكات.
به ريز ياريده ده رانى سه روك زانكۆكان بو كاروبارى قوتابيان/ خويندكاران و راگر / يان ياريده ده ر ى راگرى كوليژه كان و/ يان  به ريوه به رانى تومار و وه رگرتنى قوتابيان/ خويندكاران له زانكو وپه يمانگه تايبه ته كانى هه ريمى كوردستان به شداربوون له م كوبوونه وه دا.
به رينمايى به ريز سه روكى زانكومان بروفيسورى ياريده ده ر  د. فؤاد مولود شريف  به ريز  ياريده ده رى سه روكى زانكومان بو كارگيرى وكاروبارى قوتابيان/ خويندكاران به وه كاله ت د.محمد أحمد رمضان نوينه رايه تى زانكومان كرد له م كوبوونه وه دا.
ئه م كوبوونه وه ته رخان كرابو بۆ تاوتويكردنى رينمايى وه رگرتنى قوتابيان/ خويندكاران له زانكو وپه يمانگه تايبه ته كان له ساڵی خوێندنى داهاتوودا ٢٠٢١/٢٠٢٢ كه له ١/٩/٢٠٢١ ده ست پيده كات. 
وله كوتايى كوبوونەوەكه ئامادەبووان سوپاسى ماموستا ابراهيم رشيد  به رێوه به رى خويندنى تايبه ت  له وه زاره ت و ستافى فه رمانبەران لەبه رێوه بەرايه تى به ڕێزیان كرد بو ڕێك وپێكى له ئاماده كردن ورێكخستن وبه رێوەبردنى  ئه م كوبوونه وەو بو گوێبیستنیان بەسينگێكى فراوانەوە لە راووبوچون وپيشنيارەكان.
پێشبينى دەركردنى ئەم رێنماييانه (رێنمايى ومه رجەكانى وه رگرتن له زانكۆ وپه يمانگه تايبەتەكانى  هەرێم) ده كرێت له لايى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژينەوەى  زانستى له هەرێمى كوردستان بەم زووانه.
كوبوونەوەكه نێزيكەى چوار كاتژمێری خایاند.