کاتژمێر (9:30) بەيانى ئەمڕۆ شەممه ٢/١٠/٢٠٢١ كه پێشتر دەستنیشان کرابوو ، سه روكى نوێی زانكۆمان پروفيسور دكتور أحمد أنور دزەيى گەيشتە زانكۆی بەيان. لەبەر دەرگاى سەرەكى زانكۆ پێشوازى له بەرێزی كرا له لايى بە رێز قتيبة طارق محمد سعيد الحيالي نوێنەرى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆمان ، وئه ندامانى ئه نجوومەنى زانكۆمان ئەم سێ به رێزانه ؛ د.محمد أحمد رمضان ياريدەدەرى سه روكى زانكۆ بو كارگێرى وكاروبارى قوتابيان/ خوێندكاران ( به وەكالەت) و د.سولاف عبدالله حمه رشيد راگرى كولێژى ياسا وپەيوەندييه نێودەوڵەتی و دبلۆماسیەکان( به وەكالەت) و قوتابی راژان حيسام صالح بەرپرسى لێژنەى نوێنەرانى قوتابيانى زانكۆ، وبەرێز عبدالرحمن صالح امين به رێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى كارگێرى له زانكۆمان.
دواتر له نيوان دوو رێزی قوتابيان كه راوەستاوبوون له ناوەوەى زانكۆ به رێز پ. د.احمد انور دزه يى بەره و نوسينگەى دەستەى ئه مينداران رويشت، وله م نووسينگەيه به رێزى پێشوازى له و به رێزانه كرد كه هاتوو نه بو ئاراستەكردنى پيروزباييان بو به رێزی وئەوانیش : راگرانى كولێژەكان وسەروكى بەشه ئەكاديمييەكان وماموستايانى ( ميلاك ووانەبيژ) وبەرێوەبەرى يەكه كارگێرييەكان و سەرجەم فەرمانبەرانى زانكۆ ونوێنەرانى قوتابيانى زانكومان. وبەرێزان سەروكى به شە ئەكاديمييه كان وبەرێوەبەرى يەكه كارگێرييەكان پوختەيەكیان پێشکێشی بەرێز سەروکی زانکۆیان كرد سەبارەت به ستافيان وبڕوانامه كانيان وسەبارەت بەم خاڵە بەرێز سه روكى زانكۆ ووتی پێشبينيم نه دەکرد ئه م ستافە بەهێز وتوانایە هەيه له زانكۆی بەيان وبەرێزى ووتيشى به كاركردن وەكو يەک تيم ده توانين زانكۆ زیاتر بەرزبكەينەوە، هەروەها بەرێزی ئاماژەی بە رۆلی گرنگی نوێنەرانی قوتابیانی کرد لە زانکۆ.
وجێگاى ئاماژەيه كه بەرێز د.عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سه روكى دەستەى ئەميندارانى زانكومان وبەرێز د.حسام الدين محمد سعيد الحيالي جێگرى سەروكى ده ستەى ئه ميندارانى زانكۆ وبەرێزان ئەندامانى دەستەى ئه ميندارانى زانكۆمان ؛ د.غازي صابر دزه يى و د.كامیران رقيب مفتي وحاكم عبدالرحمن حمه سیويلي پيروزبایی بەرێزیان ئاراستەى به رێز سەروكى زانكۆیان کرد بەرێگاى په يوەندى تەلەفونى.
وله كوتايى ئەم رێورەسمە پ. د.احمد انور دزه يى سه روكى زانكۆی بەيان سوپاسی سەرجەم ئه و به ريزانەی کرد كه پێشوازی وپيروزباييان له به رێزی كرد وته مه ناى سەركەوتنی بو هەمووان كرد.
دواتر بەرێز سەروکی زانکۆ گەرانێکی کرد لەناو پێکهاتەکانی باڵەخانەی زانکۆ.