سەروكى نوێی زانكۆمان پروفيسور دكتور احمد انور دزەيى ، بو يەكەم جار دواى دەست به كاربوونى به رێزى له ٢/١٠/٢٠٢١ سه روكايەتى كوبوونەوەيەكى سه روكى به شه ئه كاديمييه كانى زانكۆمان كرد به ئامادەبوونى به رێز دكتور محمد احمد رمضان يا ريدەدەرى سه روكى زانكۆ بو كارگێرى وكاروبارى قوتابيان / خوێندكاران ( به وەكالەت)له ئۆفيسى به رێزى له كاتژمێر (١٠) بەيانى روژى سێ شەممه ٥/١٠/٢٠٢١.
له سەرەتايى كوبوونه كه به رێزى بەخێرهاتنى ئاماده بووه به رێزەکانی كرد وخوشحاڵی خوی دەربڕى به م يەكەم كوبوونەوەی به رێزی لەگەل سەروكى بەشه ئه كاديمييەكانى زانكۆمان، وهەروەها به رێزى ئاماژەی بەوه دا كه به ختەوەره بەو تواناى مرۆيى ولوجيستى هەيه له زانكۆى بەیان كه پێویستى به كارى هاوبەشه و به رێزى ئاماژەی دا به بەرپرسيارەتى هەمووان ؛ سەروكى زانكۆ وياريدەدەرانى وراگر وسه روكى به شه ئەكاديمييەكان سه باره ت به پابه ندبوون به ياسا ورێنماييه كانى كه كار پێ دەكرێن له زانكۆ.
داواتر بابه تانى ئه م كوبوونەوه تاوتوێكران وئه وانیش ئەمانەن: پێشينيارەكانى بەرێز د.عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سه بارەت به داشكاندنى كرێی خوێندنى قوناغى يه كه م، وئه نجامدانى ووركشوپ وسيميناره كان وچالاكيه كانى تر ، وساڵنامەى زانكۆی بەيان،دەوامى ماموستا وفه رمانبەرانى له بەيانى وئێواره، ورێنمايى وەرگرتنى قوتابيان/ خوێندكاران بو ساڵى خوێندنى ٢٠٢١/٢٠٢٢، ودوكيومينتكردنى داتاكانى ماموستايان ، وئاهەنگى دەرچوونى قوتابيان/ خوێندكاران ، وڕاسپارده وبرياره گونجاوەكان سەبارەت بەم بابه تانه دەركران.
وكوبوونه وه كه یەك كاتژمێری خاياند.